كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد و گوتی، جوانی و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌مووان شۆك ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی ئۆدی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا ناوازه‌ترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆدێلێكی نوێیه له "ئۆدی كیو حه‌وت" كه زۆر به‌ناوازه‌یی دیزاینی كردووه‌ته‌وه و هێزێكی یه‌كجار زۆری بۆ داناوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌ش فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه هه‌شت پستۆنه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیتره و هێزه‌كه‌یشی 410 ئه‌سپ تێده‌په‌رێنێت.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.