ئهمڕۆ دووشهم 13ى ئایار، بهپێى ئهو ڕاگهیاندراوهى دهست "وشه" كهوتووه تێدا هاتووه، كه لە شاری سلێمانی پاش ساڵێک لە دامەزاراندنی ستۆدیۆ کابان بە فەرمی کرایەوە.
پێشەوای ساز ئەڕەنجەر و ئەندازیاری دەنگ لە ستۆدیۆ کابان رشاى گهیاندووه، ستۆدیۆکە نزیکەی ساڵێکە دانراوە و ئێسته بە فەرمی کراوەتەوە، جیاوازە لە ستۆدیۆکانی تر و بە سیستمی HDX کار دەکات، تایبەتە بە هەموو کارێکی هونەری میوزیک و گۆرانی.
ستۆدیۆ کابان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کەلەپووری سلێمانییە، ئامانجی خزمەتکردنە بە هونەرمەندانی کورد، تا ئێسته کۆمەڵێک کاری کردووە بۆ هونەرمەندانی سلێمانی و هەولێر و ناوچەکانی تری کوردستان، بەرهەمەکان لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاو دەکرێنەوە.
ئینستیتیووتی کەلەپووری کورد، ڕێکخراوەیێکی ناحکوومییە کە ئامانجی پێکھێنانی ئەرشیفێکە لە کەلتوور و کەلەپووری زارەکی کوردستان (ھەموو کەمایەتی ئاینی و ڕەگەزی) بە مەبەستی تۆمارکردنی ناسنامەی نەتەوەی کورد و ھەموو کەمایەتییەکانی کوردستان کە مێژووی ھاوبەشیان لە کوردستاندا ھەیە، لە ساڵی 2003 دا دامەزراوە و دوو بنکەی سەرەکی لە سلێمانی و دھۆک و نوێنەرایەتی لە کەرکووک و ھەر چوار پارچەی کوردستان ھەیە.