له ناو كه‌مپه‌كانی سووریا و عێراق، ده‌یان ژنی تێدایه كه مێرده‌كانیان داعش بوون و خۆیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بێ چاره‌ن. ئه‌م ژنانه ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیا یان سویدیان هه‌بووبێ و منداڵیان هه‌بێ، ئه‌و دوو وڵاته، هاوشێوه‌ی چیچان و كازاخستان، وه‌ریان ده‌گرنه‌وه و ده‌یانه‌وێ منداڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست.
له ڕاپۆرتێكدا، ڕۆژنامه‌ی "دیفینس پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی كه له واشنتن وه‌شان ده‌كرێ و تایبه‌ته به هه‌واڵی سه‌ربازی و دۆخی ده‌رئه‌نجامی ڕووداوه سه‌ربازییه‌كان، بڵاوی كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چیچان، كازاخستان، ئه‌ڵمانیا و سوید، له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتان كه منداڵی داعش له كه‌مپه‌كانی سووریا و عێراق وه‌رده‌گرنه‌وه.
ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، وڵاتی كازاخستان 231 كه‌سی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه به هاووڵاتیی خۆی هه‌ژماریان ده‌كات و پێشتر به‌هۆی باوكیانه‌وه كه داعش بووه، له ناوچه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام داگیری كردبوو، نیشته‌جێ بووبوون. له‌ناو ئه‌وانه 156 منداڵ و 75 هه‌رزه‌كاریان تێدایه و له ڕۆژانی حه‌وت بۆ نۆی ئه‌م مانگه گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كازاخستان له كاتێكدایه، مانگی كانوونی دووه‌م، واته سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، 43 كه‌سیان وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌هۆی تاوان و كاری توندوتیژییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه ئازاد كرابوون، گیرانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، قاسم تۆكاییف سه‌رۆكی كازاخستان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داعشه كازاخستانییه‌كان به سه‌ركه‌وتوو ناو ده‌بات و ده‌ڵێ: ژنانی داعش، وازیان له ڕابردووه ڕادیكاڵییه‌كه‌یان هێناوه و ئێسته وه‌ك مرۆڤی ئاسایی ده‌ژین و چوونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان و جارێكی تر پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان پته‌و كردووه‌ته‌وه و منداڵه‌كانیشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان.
سه‌رۆكی كازاخستان داكۆكی له‌م ژن و منداڵانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ: كاریگه‌ریی پڕوپاگه‌نده درۆكانی تیرۆریستان وای كردبوو ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌یان ڕوو له سووریا بكه‌ن، به‌ڵام ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایانه نه‌ماون.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌مپانه‌ی له سووریا گیراوه‌كانی داعش له‌خۆ ده‌گرێ، زیاتر له هه‌زار داعشی بیانی له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌وان تا ئێسته چاره‌نووسیان ڕوون نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵیاندا نزیكی نۆ هه‌زار ژن و منداڵی بێگانه‌یان له‌گه‌ڵه، ئه‌مان ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان به‌هێزه، به تایبه‌تی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان.
وه‌ك ڕۆژنامه‌ی "دیفینس پۆست" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاندووه، ئه‌وان له عێراق ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵی داعشیان بردووه‌ته وڵاته‌كه‌یان كه له گرتووخانه‌كاندا بوون و كرداره‌كه به ڕه‌زامه‌ندیی دایك و باوكیان بووه. ئه‌گه‌رچی ژماره‌كه‌یان دانه‌نراوه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه باسی زیاتر له هه‌زار منداڵ ده‌كه‌ن كه ئه‌ڵمانیا گرتوونیه‌ته خۆ.
جیا له‌و منداڵانه، ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتنێك بكات بۆ پیاوه داعشه‌كان و ژنه‌كانیشیان كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان هه‌یه، وه‌ربگرێته‌وه و تا ئێسته‌ش ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر هه‌شت كه‌س له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆی كردووه. به‌غدا ده‌یه‌وێ ئه‌وانه وه‌ك تاوانباری شه‌ڕ هه‌ژمار بكات، له كاتێكدا ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی خۆیان داكۆكیان له‌سه‌ر بكات.
ماڵپه‌ڕی دۆیچه وێلای ئه‌ڵمانی له زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك منداڵی چه‌كدارانی داعش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاوكارییان كراوه و دراونه‌ته ده‌ست خزم و نزیكه‌كانیان و له ناویشیاندا ژنێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه سێ منداڵی هه‌بووه، گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی شتودگارد، به‌ڵام دایكه‌كه ڕاسته‌وخۆ گیراوه و منداڵه‌كانی بۆ خزمه‌كانیان ڕه‌وانه كراوه.
ساڵی ڕابردوو، حكوومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر په‌ستان و داوای یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بڕیاری له‌سه‌ر چه‌ند ژنێكی داعش ئاسان كرد، له‌وانه ئازادكردنی ژنێك بوو كه توركه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ڵگرتووه و ڕاسته‌وخۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا. ژنێكی تریش كه مه‌غریبییه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ئاشكرا بوو ده‌ستی له كاره تیرۆرییه‌كان هه‌یه، سزای سێداره‌دانی بۆ درا، به‌ڵام ئه‌ویش به په‌ستانی ئه‌وروپا دواتر سزاكه‌ی بۆ گۆڕا.
یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كه ئه‌ڵمانیا زۆر به وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، "نادیه هیرمان"ـه كه به ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانیه و حكوومه‌تی عێراقی گرتوویه‌تی و سزای هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سەپاوە، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنێنه‌وه وڵات.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی دایك و باوكیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایان هه‌بووه و چوونه‌ته ناو داعشه‌وه گوتی: منداڵی داعشه‌كان قوربانی و بێ تاوانن، بۆیه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین هه‌موویان بگه‌ڕێنینه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌ڵمانیا، جیا له‌و منداڵانه، هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر منداڵێكی تری داعش كه له كه‌مپه‌كان بێخاوه‌نن، بیانباته وڵاته‌كه‌یه‌وه.
له كۆی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌ی هاووڵاتیی داعشیان هه‌بووه و ئێسته پیاوه‌كان كوژراون یان گیراون و ژن و منداڵه‌كانیان له كه‌مپه‌كان گیراون، چیچان و كازاخستان وه‌ك دوو وڵاتی ناوچه‌ی قه‌وقاز و ئه‌ڵمانیا و سوید وه‌ك دوو وڵاتی ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ده‌یانه‌وێ ئه‌و ژن و منداڵانه بگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام فڕه‌نسا و بریتانیا تا ئێسته به گرنگی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه نه‌كردووه.
ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ، حه‌وت منداڵی سویدی كه دایك و باوكیان داعش بوون و له سووریا كوژراون، ئێسته له هه‌ولێرن و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاتی سوید و ده‌درێنه ده‌ست خزم و كه‌سه‌كانیان.