"لەسەر رێی کاکێشان" ناوی فیلمێکی نوێیە و ئێسته لە قۆناغی بەرهەمهێناندایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئامادە دەبێت بۆ نمایش كردن.
خەیبەر رەفیق دەرهێنەر و بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمی لەسەر رێی کاکێشان ئاماژەی بەوەکرد، فیلمەکە لە نووسینی هەوراز محەمەد، هەریەکە لە بەرهەم تەیب وەک بەڕێوەبەری هونەری و شاد شەوکەت وەک بەڕێوەبەری بەرهەم لە فیلمەکەدا کاریان کردووە.
دەرهێنەری فیلمهكه له ڕاگهیاندراوێكدا ئهمڕۆ سێشهم 14ى ئایار، ئەوەی خستەڕوو کە زۆرى فیلمەکە فیلمی ڕێگایە و کۆنسێپت درامی کۆمەڵایەتییە، ماوەکەی 10 خولەکە، ئێسته لە قۆناغی پۆست پڕۆدەکشندایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.
فیلمی لەسەر رێگای کاکێشان لە دەرهێنانی خەیبەر رەفیقە و هەریەکە لە زمناکۆ کەریم و رووبار خالید وەک ئەکتەری سەرەکی رۆڵدەبینن، فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای کام پڕۆدەکشنە بە هاوکاری کۆمپانیای ساڤۆ.
ستافی هونەریی ئەم بەرهەمە لە هەریەکە لە شایی ئاسۆ (یاریدەدەری دەرهێنەر)، میران جەلال (فۆکەس بلور و یاریدەدەری کامێرا)، تانگۆ عەبدولڕەزاق (گافەر)، سەرخێڵ کەمال (کی گریپ)، لەنجە (مەیکئەپ)، نامۆ عومەر و هاوژین بلانکا (دیزاینەری دەنگ)، هێرش عەبدولڕەحمان (یاریدەدەری کامێرا)، پێکهاتوون.