کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لە شارى یۆتۆبۆری له وڵاتى سوید، بڕیاره پێنجەمین دیداری شانۆی کوردی ساز بکات.
دڵشاد ئەحمەد سەرپەرشتیاری دیدارەکە بۆ "وشه" گوتى، ئەم دیدارە لەژێر دروشمی "شانۆ سەکۆی حەقبێژییە" لەلایەن کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لە یۆتۆبۆری سوید بەڕێوە دەچێت و چەند کارێکی شانۆیی نمایش دەکرێت.
زیاتر گوتى، "رۆژی یەکەمى دیداره‌كه 30ی ئایار، ده‌بێت كه شانۆیی "تابلۆیەک لە خۆڵەمێش" لە دەرهێنانی بەکر رەشید لە سه‌عات چواری ئێوارە نمایش دەکرێت و هەمان ڕۆژ شانۆیی "شەو" لە نووسین و دەرهێنانی شۆڕش قادر سه‌عات پێنجی ئێوارە نمایش دەکرێت.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ڕۆژی دواتر مۆنۆدرامای "داربەڕووەکانی وڵاتەکەم" لە نووسین و دەرهینانی ریزا سەعیدیانی سه‌عات شەشی ئێوارە نمایش دەکرێت و هەمان رۆژ شانۆیی "دیکتاتۆر چیکۆ" لە نووسین و دەرهێنانی کەریمۆ سه‌عات حەوتی ئێوارە نمایش دەکرێت.
له كۆتایدا گوتى، "ڕۆژی سێیەم و چوارەمی دیدارەکە شانۆیی "باوک" لە نووسینی ئاوگوست سترید بێرگ و دەرهێنانی سدیق عەزیز، سه‌عات چواری ئێوارە نمایش دەکرێت.
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە یۆتۆبۆری- سوید ساڵی 2000 له‌شاری یۆتێبوری وڵاتی سوید دامـه‌زراوه، له 2001/4/19 به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سـمی له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌کانـه‌وه تۆمار کرا و مۆڵه‌تی کارکردنی پێ به‌خشــرا، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه نزیکه‌ی 350 ئه‌ندام ده‌گرێـته خۆی.