بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە شارەدێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی كەسێك كوژرا و دوو كەسی تریش برینداربوون.
شایەتحاڵێكی ڕووداوەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕووی داوە لە بازیان و كوژرا و برینداری لێ كەوتووەتەوە. شایەتحاڵەكە گوتی، شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە بووە و كەسێك كوژراوە و دوو كەسی تریش بریندارە.
لای خۆیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەڕەكە ئێستە كۆنترۆڵكراوە و هێزێكی تەناهیی لە سلێمانییەوە ڕەوانەی بازیان كراوە.
ڕوونیشی كردەوە كە كوژرا و بریندار هەیە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە لێكۆڵینەوە لە شەڕەكە دەستی پێ كردووە.