ساره عیدان كه عێراقییه و شاجوانی دنیای ساڵی 2017یه، له‌ڕێی "تویته‌ر"ه‌وه داكۆكی له ئیسرائیل ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناو ده‌بات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه پێشتریش ساره له‌گه‌ڵ شاجوانی ئیسرائیل وێنه‌یان بڵاو كردبووه‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زۆر قسه‌وباسی له میدیاكانی دنیا دروست كرد. ئێسته‌یش له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر حه‌ماس و به تیرۆریست ناویان ده‌بات و پێی وایه ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات.
له نووسینه‌كه‌یدا ساره ده‌ڵێ، "گه‌لی فه‌له‌ستینی ئازاد نییه و چێژی ئازادی نابینێ، به‌ڵكو ئه‌وه میلیشیاكانی حه‌ماسن دانیشتووانی غه‌زه‌یان كردووه‌ته قوربانی. حه‌ماس له‌ناو دانیشتووان و ماڵه‌كانی غه‌زه‌دا مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كات. كاتێكیش ئیسرائیل وه‌ڵام ده‌داته‌وه، حه‌ماس قوربانییه سڤیله‌كان پێشان ده‌دات كه هه‌ر خۆیان هۆكاری ئه‌و ماڵوێرانییهن.
دواتریش ساره ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی له فه‌له‌ستین و له كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌وان خۆپێشانده‌ر نین، چونكه خۆپێشانده‌ر چۆن ده‌توانێ زیاتر له 600 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات. بۆیه ئه‌وه‌ی باجی هه‌ڵه‌كانی حه‌ماس ده‌دات، ته‌نیا گه‌لی فه‌له‌ستینین.
ساره عیدان كه له ساڵی 1990 له به‌غدا له دایك بووه، پێشتر ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ بووه. له دوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی عێراق، له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان كاری كردووه و هه‌ر له‌ڕێی ئه‌وانیشه‌وه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه. له ساڵی 2017 به‌شداری له رێوڕه‌سمی شاجوانی دنیا كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه.