پەرلەمان دژی رووداوەکەی پەلکانە هەڵویستی وەرگرت

:: AM:11:42:15/05/2019 ‌

لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم داوای ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دەكات و رای دەگەیەنێت، ئەمە رەفتاری ڕژێمی بەعس بەبیر دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەهێنێتنەوە.


ئەمرۆ چوارشەم 15ی ئایار، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی هەڵوێستی پەرلەمانی كوردستانی لەبارەی رووداوەكانی دوێنێی گوندی پەلكانەی سنووری مخموور و سەرگەڕِان خستە روو.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، جوان یونس سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە ماوەی رابردوو دۆخێكی بەزۆر سەپێنراو لە ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی هەرێم، بەتایبەتی لە پارێزگای كەركووك هاتە ئاراوە و خەڵكی كورد ڕووبەڕووی مامەڵەی نا دەستووری دەبنەوە كە رەفتاری ڕژێمی بەعس و حكوومەتەكەی دەخەنەوە بیرمان و ئەو هێزانەی ئێستا هەر كاتێك بۆیان برەخسێت، ئەوا خەڵكی كوردیان ئازار داوە.

گوتیشی: نوێتریین رەفتاری ئەو هێزانە بەرامبەر خەلكی پەلكانەیە كە هێزێكی زۆر و خەڵكێكی عەرەب هێرشیان كردۆتە سەر كوردانی ئەو گوندانە و بە هەموو شێوەیەك ئازایان داون.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەو دۆخە لێكتێگەیشتنی ئەو ماوەیەی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەكانی هەردوولا هەڵدەوەشێنێتەوە، بۆیە داوا دەكەین دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ئاسایی بكرێتەوە.

کۆنگرەی رۆژنامەوانی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەدوای ئەوە دێت، دوێنی سێشەم کۆمەڵێک هێزی چەکداری عەرەب هەڵیان کوتایە سەر گوندی پەلکانەی مەخمور و دانیشتوانی ئەو گوندەیان دەرکرد و دەستیان بەسەر مڵکەکانیان داگرت و بەو هۆیەوە شەڕ و پیکدادان دروست بوو.

هەولێر/ زریان تەها



وشە - هیدایه‌ت جان