وڵاتی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی له بنی هه‌مانه‌كه ده‌رنه‌چێ و به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستی پێ كردووه، پڕووشكی به‌ر نه‌كه‌وێ یان هیچ نه‌بێ نه‌بێته هێزێكی لاوه‌كی و سعوودیه نه‌بێته هێزی یه‌كه‌می ناوچه‌كه، پێویسته له‌و ته‌نیاییه خۆی ڕزگار بكات. قه‌ته‌ر ئه‌و تاكه هاوپه‌یمانه‌ی له كه‌نداو هه‌یه‌تی، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌زاران كیلۆمه‌تر لێی دووره، ئیمارات بینه‌قاقای گرتووه و ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه پته‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌بێ، به ئاسانی نغرۆ ده‌بێ، ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكاری تر، ئه‌نكه‌ره ناچار ده‌كات هه‌ولێر بكاته‌وه هاوپه‌یمانی خۆی. هاوپه‌یمانێك، له سه‌رده‌می پێش ڕیفراندۆمیش زیاتر.
هه‌وڵێك به‌ره‌و عێراق
توركیا نایه‌وێ به ڕوونی هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیجی له‌گه‌ڵ كوردستان واژوو بكات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، وه‌ك چۆن له ساڵانی زێڕینی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره كرا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ هه‌موو پێوه‌ندییه‌كان له ڕێی به‌غداوه بێت، یان هیچ نه‌بێ به‌غدا ئاگه‌داری بێت، به‌مه‌ش په‌یامێك به كوردستان بدات كه ئه‌و وێڕای هه‌موو پێویستییه‌كی به هه‌رێمه‌كه، نایه‌وێ جارێكی تر وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ ته‌ماشای بكات، هه‌روه‌ها به‌مه‌ش ده‌یه‌وێ سۆزی عێراق بۆ خۆی ڕاكێشێت و ئه‌گه‌ر پێی بكرێ له‌م هه‌وڵه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ده‌ربازبوون له تاران، ببێته جێگره‌وه‌یان، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌رچی زۆر دووره و به‌غدا ده‌یه‌وێ به ته‌واوی بڕژێته‌وه ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی و له ده‌رگه‌ی سعوودیه‌شه‌وه ئه‌مه ده‌كات.
ئه‌نكه‌ره كۆمه‌ڵێ هه‌نگاوی به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له عێراق ناوه، جیا له باڵوێزخانه‌كه‌یان له به‌غدا، له مووسڵ، به‌سڕه، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف كونسوڵخانه‌یان كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ هه‌موو جومگه‌كانی وڵات له‌خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌وڵه‌ی چه‌ند ساڵێكه پلانی بۆ داده‌ڕێژن، ئه‌مساڵ بیهێننه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌ویش بریتییه له كردنه‌وه‌ی بازگه‌یه‌كی سنووری له دووریی حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی خاڵی سنووری نێوان توركیا و عێراق و سووریا.
له دوایین سه‌ردانیدا بۆ عێراق له مانگی نیسانی ڕابردوو، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق، به‌ڵێنی به عادل عه‌بدولمه‌هدی دا، پێنج ملیار دۆلار له هه‌ڵمه‌تی نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش خه‌رج بكات.
بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، سه‌ردانی عێراق بكات، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی واژووی كردن، چوونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌یه‌وێ له‌و سه‌ردانه‌یدا وه‌ك پاڵه‌وان و ڕزگاركه‌رێك و براگه‌وره‌ی عێراق خۆی پیشان بدات، نه‌ك ته‌نیا وه‌ك سه‌ردانێكی دیپلۆماسی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت، بۆیه تا كاتی سه‌ردانه‌كه، هه‌موو ڕێیه‌ك ده‌گرێته به‌ر تا ئه‌و دیمه‌نه نیشان بدات.
جیا له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌یه‌وێ یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات. ئه‌وان ئه‌و كاته‌ی داعش به‌شێكی زۆری خاكی سوننه‌ی داگیر كردبوو، هێنده به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ته‌ماشایان نه‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌رێمی كوردستان ویستی جیا ببێته‌وه و ڕیفراندۆمی بۆ كرد، ئاخر داعش هێزێكی تیرۆریسته به پێودانگی هه‌موو دنیا و ده‌یانزانی ته‌مه‌نی كورته، به‌ڵام ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كوردستان له هه‌ر شوێنێك بێت، ده‌بێته بزوێنه‌ر بۆ كوردی ئه‌وێ و ڕه‌نگه ئه‌وانیش ئه‌و هه‌نگاوه بگرنه به‌ر.
لایه‌نێكی تر كه توركیا په‌رۆشێتی، بابه‌تی ئابوورییه. توركیا پێویستی به نه‌وت و غازی عێراقه، پێویستی به وه‌به‌رهێنانه له وڵاته‌كه‌دا، ده‌خوازێ هه‌زاران ده‌ستی كاری تورك له عێراق له ڕێی سه‌دان كۆمپانیای بواری جیاوازه‌وه كار بكه‌ن، ده‌یه‌وێ عێراق ببێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كڕیارانی پیشه‌سازیی وڵاته‌كه‌ی. هه‌موو ئه‌مانه بۆ توركیای ئێسته گرنگن و بۆ عێراقی ئێسته‌ش به ته‌واوی شیاوه. ده‌ستی بگات به وڵاتێكی نزیك زۆر باشتره له‌وه‌ی به‌ره‌و دوورتر هه‌نگاو بنێ و كوالیتیی كاڵا و خۆراكه بازرگانییه‌كانی توركیاش، به به‌راورد به ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆر به‌رزه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی توركیا نه‌یتوانی ئه‌مه‌ریكا ڕازی بكات كه دۆخێكی تایبه‌تی بۆ هه‌ژمار بكرێ و گرێبه‌سته نه‌وتی و گازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بكات، به ناچاری ڕووی له نزیكترین جێگره‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان و بیره نه‌وتی و سه‌رچاوه گازییه‌كانی كانگه نه‌وتییه‌كانی به‌سڕه‌یه، بۆیه به‌په‌له خۆی گه‌یاندووه‌ته عێراق و ده‌یه‌وێ له‌پێشدا له ڕێی به‌غدا و پاشان له ڕێی هه‌ولێره‌وه، جێگره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی به نه‌وت كه له ئێران ده‌یویست پڕ بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرنگترین هۆكاره‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له عێراق.
ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێ كرا، توركیا چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و ڕیفراندۆم ببات، یان هیچ نه‌بێ پێی وا بوو له‌م كاته‌دا نابێ، بۆیه كاتێك ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017، توركیا شێتگیر كرد و به‌په‌له له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانی باشووری كوردستان (ئێران، عێراق، سووریا) كۆبوونه‌وه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خێرا له دژی بده‌ن. یه‌كه‌م هه‌نگاویش سوپای قودس و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووك و زۆربه‌ی خاكی باشووری كوردستانیان داگیر كرد كه بووه شۆك بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێم، چونكه چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگ بێت، به‌ڵام كاتێك واشنتن و مۆسكۆ له به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركارییه هیچیان نه‌گوت، به ناچاری سڕبوونی "كاتیی" ڕیفراندۆمه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت له گیانهڵانا هه‌رێمی كوردستان بژێننه‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌م قۆناغه توانی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست نه‌چووبوو، بیگه‌ڕێنێته‌وه و له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵدا، زۆر له دۆخه‌كانی هێور كرده‌وه و پێوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر ڕۆیشتن.
توركیا باش ده‌زانێ، ئه‌گه‌ر ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی داوه‌تێ بڕووخێ یان به ته‌واوی لاواز ببێ، ئه‌وا هه‌رگیز ناچن زلهێزێكی تر دروست بكه‌ن، به‌ڵكو وڵاتێكی ملكه‌چی وه‌ك سعوودیه ده‌كه‌نه زلهێزێكی ناوچه‌یی. ئه‌گه‌ریشی هه‌یه له ڕێی پارچه‌كردنی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، مانه‌وه‌ی زلهێزیی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ببێ. له‌م ئه‌گه‌ره‌دا كه ساڵانێكه له ستراتیجیی واشنتن ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێ، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، ده‌بێته گه‌وره‌ترین بنكهس سه‌ربازیی وشكانیی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه‌دا. ئاگه‌داربوونی توركیا له‌م هه‌نگاوانه و هۆكاره ئابوورییه‌كان، ناچاری ده‌كات جارێكی تر ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی گۆڕینی پۆسته باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌گۆی توركیا كه‌وت و زانی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت له نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌گۆڕێ بۆ مه‌سروور بارزانی، هه‌وڵی دا له‌وه مسۆگه‌ر بێت، ئایا كوڕی سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێ مامه‌ڵه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام پێ بدات. له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا كۆمه‌ڵێ گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتن كرا، ئه‌وه‌ش بۆ توركیا ڕوون كرایه‌وه، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر سایه‌ی هه‌ر كام له بارزانییه‌كان بێت، جێگیر و نه‌گۆڕه و هه‌موویان یه‌ك سه‌قفیان هه‌یه، بۆیه توركیا به‌و گرێنتییهوه ده‌ستی به هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ده‌كات.
جیا له لایه‌نه ئابوورییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین خاڵی ستراتیجییه‌وه بۆ توركیا و باش ده‌زانێ، ئه‌مه‌ریكا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بێت كه زلهێز له ناوچه‌كه دروست نه‌بێ، كورد به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه. دۆناڵد تره‌مپ وێڕای ئه‌وه‌ی به بێمنه‌تی به‌رانبه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه ده‌دوێ، هه‌میشه له باسی كوردستان وه‌ك دۆست و هاوپه‌یمان ناوی ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه نه‌ك ته‌نیا توركیا، وڵاتانی تریش بۆیان ده‌ربكه‌وێ، واشنتن له سه‌رده‌می تره‌مپدا كورد به گرنگ ته‌ماشا ده‌كات.
جیا له‌مانه‌ش، ئه‌وه‌ی لای توركیا زۆر گرنگه، گه‌یشتنه به گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له چیاكان كه به ئاسانی سنوور ده‌بڕن و كه‌ی بیانه‌وێ له‌ناو توركیا چالاكی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
به‌گشتی ئه‌وه‌ی توركیای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هێناوه، ناچاریی ئابوورییه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان) له دوایین هه‌ڵبژاردندا نزیك بوو له شكست، ده‌یه‌وێ به گوژمێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری، ڕای جه‌ماوه‌ری وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆی بهێنێته‌وه و به‌شێكی گرفته ئابوورییه‌كانی چاره بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی گومان نییه ئه‌وه‌یه، هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی ئابووری له‌گه‌ڵ توركیا، له به‌رانبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش قازانجی زۆری لێ ده‌بینن.