داواكاری گشتی ئیسفەهان كە یەكێكە لە شارە مێژوویی و گەورەكانی ئێران، بڕیاری دا لێخوڕینی پایسكل بۆ ژنان و كچانی شارەكە قەدەغە بكرێت و داوای لە پۆلیس كردووە دەست بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە بكات.
ئەمە یەكەم جارە لە شارێكی ئێران بڕیارێكی لەم شێوەیە لە لایەن داواكاری گشتییەوە دەردەكرێت. بڕیارەكە بووەتە جێی نیگەرانی هاووڵاتییان و پێیان وایە ئازادییەكانیان زیاتر سنووردار كراوە.
ئەم بڕیارەی داواكاری گشتی دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو وتارخوێنی هەینیی ئیسفەهان دژایەتی خۆی بۆ لێخوڕینی پایسكل لە لایەن ژنانەوە راگەیاند و گوتی ئەم كارە ئاسایشی كۆمەڵگا دەخاتە ژێر مەترسییەوە.
بەگوێرەی
rfi داواكاری گشتی داوای كردووە ئەو كەسانەی گوێڕایەڵی فەرمانەكە نابن، پێویستە سزا بدرێن و دەستبەسەر پایسكلەكەشیاندا بگیرێت.
بەگوێرەی یاساكانی ئێران لێخوڕینی پایسكل بۆ ژنان قەدەغە نەكراوە و پێ دەچێت ئەم بڕیارە پەل بهاوێتە شارەكانی تری ئێران.