سەندیکای رۆژنامەنووسانی کەرکووک دژی هێزە تەناهییەکان هاتە دەنگ

:: PM:12:39:15/05/2019 ‌

لقی کەرکووکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە توندی دژی ئەو پێشێلکاری و هێرشانە دەوەستێتەوە کە لە کەرکووک دژی میدیاکاران ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ی ئایار، لقی کەرکووکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ناڕەزایی خۆیان دژی رێگری و دەستدرێژی هێزە تەناهییەکانی کەرکووک دەربڕی و رایان گەیاند، ئەگەر لێژنە ئەمنیە کان دەست بەرداری ئە وجۆرە سوکایەتی و پێشێلکارییە نایاساییانە نەبن، ئێمە ناچار دەبێن هەڵوێستی جیاواز وەربگرین.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە دراوە، لە دژی رێگری ‌و دەستدرێژی كردنە سەر تیمی ڕۆژنامەنوسان و میدیاکارانی شاری کەرکوک و
هەر لە درێژەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی هێزە تەناهییەکانی عێراق "رۆژی سێ شەم 14
ی ئایار لەکاتی رووماڵکردنی رووداوەکانی گوندی پەلکانەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان، لەلان ھێزێکی فرقەی 14وە رێگری لە راگەیاندنکاران "ئاسۆ ئەحمەد" پەیامنێری NRT و هاوتا ی کامیرامان و ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەرکووک بەناوی "کاروان ستار" بۆ ماوەی چەند سەعاتێک گیران و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیرا.

لقی کەرکووکی سەندیکا دووپاتی دەکاتەوە، هەر بۆیە ئێمە وەکو لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەكانی شارەکە ئاگادار دەکەینەوە، ئەگەر لێژنە ئەمنیەکان دەستبەرداری ئە وجۆرە سوکایەتی و پێشێلکارییە نایاساییانە نەبن، ناچار دەبێن هەڵوێستی جیاواز وەربگرین و لەڕێگەی ڕێپێوان و تۆمارکردنی سکاڵاوە ڕێگە بەم دۆخە خراپە بگرین و فیدراسێونی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مەدەنییەکانی جیهانی لێ ئاگاداربکەینەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش دراوە، لەئێستادا ئێمە وەکو داکۆکیکار لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی شارەکە،داوا لە لایەنی ئەنجامدەری ئەو پێشێلکارییە دەکەین بە زووترین كات داوای لێبوردن لە رۆژنامەنووسەکان بکەن و ڕوونکردنەوەی تەواو بدەن لەسەر دۆخەکە.

ئەو راگەیەندراوەی لقی کەرکووکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەکاتێکدایە لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیا عێراقییەکان، رەفتاری ئەو چەکدارانە بەرانبەر کورد هاوشێوەی سەردەمی پێش ئازادکردنی عێراق بووە و وەک رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان ئاماژەی پێ دەدەن، هەڵاواردنی کورد لەوپەڕی خۆیەتی و هەناسەیەک بۆ ئازادی لە کەرکووک نەماوە.



وشە - هیدایه‌ت جان