دواى ئه‌وەی فرۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆکە‌وانى هه‌واڵگرى توركیا له گوندێكى
سه‌ر به شاره‌دێی سه‌رسەنگ له سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى كه‌وته‌خواره‌وه، ئێسته
فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا شوێنى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه بۆردومان دەکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگاى قه‌دشى سه‌ر به شاره‌دیێ سه‌رسەنگ به
"وشه"ى راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا شوێنى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى
فڕۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كه‌ى خۆیان بۆردومان دەکەن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆکە‌وانى هه‌واڵگرى
توركیا له گوندى "به‌رێ كه‌رى" سه‌ر به شاره‌دێی سه‌رسەنگ له نزیك
كۆمه‌ڵگاى قه‌ده‌ش كه‌وته خواره‌وه، سه‌ره‌تا فڕۆكه‌كه گڕى گرت و دواتر كه‌وته خوارەوە.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه فرۆكه‌یه‌كى تر‌ى چاودێرى شوێنى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى
فرۆكه‌كه‌ی ده‌كرد، دواى ئه‌وه به‌شێك له هاووڵاتییان ویستیان خۆیان بگه‌یه‌ننە
شوێنى رووداوه‌كه، یه‌كسه‌ر فڕۆکە‌ى جه‌نگى توركیا شوێنى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى
فڕۆكه‌كه‌یان بۆردومان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و داتا و زانیارییه توماركراوانەی نێو
فرۆكەکە نه‌كه‌وێته ده‌ست هاووڵاتییان و ئێسته كه‌س ناوێرێ نزیک شوێنى رووداوه‌كه
بکەوێتەوە.
گوندى به‌رێ كه‌ر ده‌كه‌وێته رۆژئاواى شارۆكه‌ى ئامێدى و یه‌كێكه له
گونده ئاوه‌دانه‌كان و زیاتر له 50 ماڵى تێدایه.