ناسا دەیەوێ یەكەم فڕۆكەی ئەلیكترۆنی بەرهەم بهێنێت

:: PM:02:38:15/05/2019 ‌
 
ئاژانسی ناسا كە گرنگترین ئاژانسی ئەمەریكییە لە بواری بۆشایی ئاسمان، خەریكی دروستكردنی فڕۆكەیەكە 100% ئەلیكترۆنییە و لە هیچ سووتەمەنییەك سوود وەرناگرێت كە دەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە.

پڕۆژەكە بە بودجەی ناسا و بە پاڵپشتی لێكۆڵەرەوان لە زانكۆی ئیلینۆی ئەمەریكا جێبەجێ دەكرێت و دەتوانێ خۆی وزەی پێویستی خۆی بەرهەم بهێنێت.

بڕی ئەو پارەیەی ناسا پێشكەشی لێكۆڵەرەوانی كردووە تا بە ئەنجامی بگەیەنن، شەش ملیۆن دۆلارە و دەبێت لە ماوەی سێ ساڵدا ئامادە بكرێت.

ئەوەی لە پڕۆژەكە دەكرێتە بنەما بۆ دابینكردنی وزە بریتییە لە هایدرۆژێنی چڕكراو و ئەگەر چی پێشتر باترییەكەی تاقی كراوەتەوە.

پێشتر لە پاتری هایدرۆجینی بۆ جووڵەپێكردنی شەمەندەفەر و فڕۆكە سوود وەرگیراوە، بەڵام چونكە ئەو شوێنەی هایدرۆجینی چڕكراو دەپاریزێت كێشەكەی قورسە تەنیا بۆ بەجووڵەخستن سوودیان لێ وەرگرتووە، دواتر پشت بەو سووتەمەنییانە دەبەسترا كە ژینگەیان پیس دەكرد. 
ناسا خوازیارە ئەم لەمپەرە تێپەڕێنێت و 100% پشت بە وزەی پاك ببەستێت.



وشە - سلێمان تاشان