ئه‌مڕۆ له گوندی دۆڵاشی سه‌ر به قه‌زای سەیدسادق به‌هۆی دروستبوونی
کێشه له نێوان دوو بنه‌ماڵه له‌سه‌ر زه‌وی کشتووکاڵی هاووڵاتییه‌ک کوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەم 15ی ئایار، لە گوندی دۆڵاشی سەیدسادق دوو خیزان بەگژیەکدا چوون و بەهۆیەوە
ئەندامی یەک لە خێزانەکە گیانی لەدەستدا و قایمقامی سەیدسادقیش روونکردنەوەیەک
بڵاو دەکاتەوە.
قایمقامیەتی سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا
پیوەست بە شەڕ و پیکدادانی نێوان دوو خێزانەکە ئاشکرای دەکات، کێشەکە
لەسەر زەویوزاری کشتوکاڵی ڕوویداوە لە گودی دۆڵاشی سەربە سەیدسادق و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی
تەمەن 56 ساڵ به
ناوی "ابراهیم احمد فتاح" کوژرا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پاش ڕووداوه‌که ده‌ستبه‌جێ هێزه تەناهییەکان له
به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی پۆلیسی سەیدسادق و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایش گەی‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌که
و توانرا تۆمه‌تباری ڕووداوه‌که بگرن و ڕاده‌ستی دادگای بکه‌ن، و ته‌رمی هاووڵاتیه‌که‌ش
ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری سلێمانی کرا .
قایمقامی سەیدسادق دووپات لەوە دەکاتەوە، به فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای
سیدسادق په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆسییه‌که کراوه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر
له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه و له ئێستادا له لایه‌ن هێزه تەناهییەکانەوە شه‌ڕه‌که
کۆتایی پێهاتووه و خانه‌واده و ماڵی هه‌ردوولایاەنی شەڕەکە له‌ژێری چاودێریدان
تا ڕێگری بکرێت له دروستبوونی هه‌ر کێشه و شه‌ڕێکی تر.
تاوان و شەڕ لە کوردستان رووی لە زیادبوونە و هەر ئەمڕۆ لە بازیان دوو
خێزانیتر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی چەکیان لەیەکتر هەڵگرت و سەرباری ئەوەی شەوی
رابردوو هێزە تەناهییەکان دڵنیایی کۆتاهاتنی شەڕی ئەو خێزانانەیان دابوو، بەڵام
ئەمڕۆ سەرلەنوی تێکهەڵچوونەوە لە نێوانیاندا روویدا.
سەیدسادق/ شەفیق بانیشاری