تۆیۆتا بۆ 2020 ئۆتۆمبێلێكی ناوازە دروست دەكات

:: PM:04:44:15/05/2019 ‌

كۆمپانیای تۆیۆتا نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كە بەنیازە ساڵی داهاتوو بیخاتە بازاڕەكانەوە و وەك خۆی دەڵێ، ئەم ئۆتۆمبێلە پێشووتر نەخراوەتە بازاڕەوە و ساڵی داهاتوو هەمووان شۆك دەكات. 

بەگوێرەی هەواڵێك كە لە ماڵپەری "caricos" بڵاو كراوەتەوە، باس لە نوێترین بەرهەمی تۆیۆتا دەكات و ئاماژەی پێ داوە، تۆیۆتا بۆ ساڵی داهاتوو نوێترین ئۆتۆمبێل لە جۆری "" دەخاتە بازاڕەوە بەناوازەترین شێوە و باشترین بزوێنەر كە ببێتە جێگای سەرسامی خەڵك.

تۆیۆتا ئەوەیشی ڕوونكردووەتەوە كە ئەم ئۆتۆمبێلە لە جۆری وەرزشییە "سپۆرت"ە و دیزاینێكی ناوازەی هەیە لەگەڵ بزوێنەرێكی گەورە كە شەش پستۆن و هەشت پستۆنی هەیە، لەگەڵ ئەوەیشدا ناوازەترین دیزاینی بۆ دانراوە كە سەرنجی خەڵكی زۆر ڕاكێشاوە، لەمە زیاتر تۆیۆتا هیچی تری ئاشكرا نەكردووە لەسەر ئۆتۆمبێلەكەی. 

تۆیۆتا یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كە بنكەی سەرەكی دەكەوێتە شاری "تۆیۆتا" لە ناوچەی "ئیچی" لە ژاپۆن، كۆمپانیاكە جگە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چەندان جۆری پیكابی جیاواز دروست دەكات، تۆیۆتا لەسەر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یەكەم كۆمپانیایە لە ڕووی زۆری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبێلەوە.






















وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان