ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئایار، له سه‌ر ڕێگای گشتی كه‌ركووك ـ به‌غدا، له كارگه‌كانی بلۆكی سنووری شاره‌دێی سلێمان به‌گی سه‌ر به شارۆكه‌ی خورماتووی ناسراو به‌ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هاووڵاتییه‌كی كوردی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌نێو كارگه‌ی خۆیدا كوژرا.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی خورماتوو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوو چه‌كداری ده‌مامكدار ماتۆڕسكێلیان پێ بووه، چوونه‌ته ناو كارگه‌یه‌كی بلۆكه‌وه و خاوه‌نی كارگه‌كه‌یان له‌سه‌ر سنووری خورماتوو كوشتووه به‌ناوی (نه‌جات محه‌مه‌د) كه به حاجی نه‌جات نه‌وجولی ناسراوه ودواتریش هه‌ڵاتوون.
عه‌مید حوسێن عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، بۆ "وشه" زیاتر گوتی، كه‌س و كاری قووربانییهكه گوته‌ی لێ وه‌رگیراوه و سكاڵایان له‌سه‌ر سێ كه‌س تۆمار كردووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه پێشتر.
كه‌سێكی قوربانییه‌كه، پێی باش نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ "وشه" گوتی، حاجی نه‌جات باوكی زانا ئه‌مڕۆ بهناخهق كوژراوه، چونكه به‌ر له سىَِ ساڵ كێشه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خێزانێكی عه‌ره‌بدا هه‌بوو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا، كه له‌سه‌ر كووشتن بووه به‌ڵام خانه‌واده‌ی به‌رانبه‌ر جارێكی تر ده‌ستیان پێ كرده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی