ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا گله‌یى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا زۆرینه‌ى زانیارییه‌كان له باره‌ى ئێران له كۆنگرێس ده‌شارێته‌وه و ئاگاداری‌یان ناكاته‌وه، میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش هۆشدارى له جه‌نگێكى ترسناك ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا گله‌یى له‌وه ده‌كه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك پێویست زانیارى به ئه‌ندامانى كۆنگرێس نادات له باره‌ى ئه‌و گرژییانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تى. له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تیش ئه‌ندامه كۆمارییه‌كان دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه نییه.
رۆژ له دواى رۆژ گرژییه‌كانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن و به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه بارودۆخى ته‌ناهى كه‌نداو بته‌قێته‌وه، به تایبه‌تیش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ته‌واوى سزاكانى به‌سه‌ر نه‌وتى ئێران سه‌پاند و ئاماده‌یى سه‌ربازى خۆى له كه‌نداو زیاتر كرد، له ئه‌نجامى ئه‌م كارانه‌ى ئه‌مه‌ریكایش، ئێران پایه‌ندبونى خۆى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى سنووردار كرد.
هاوكات مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و بابه‌تانه سه‌ردانى وڵاتانى ئه‌وروپاى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌وروپا كۆبووه‌وه، دواتریش رووى له رووسیا كرد، به‌رپرسانى رووسیا دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مایك پۆمپیۆ دووپاتى ئه‌وه‌یان كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بارودۆخه‌كه به‌ره‌و گرژیى زیاتر ببات و گوشارى زیاتر له‌سه‌ر ئێران دروست بكات.
كه‌چى له ناو گه‌رمه‌ى ئه‌م هه‌موو رووداوانه ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا گوتوویانه ئه‌وان له زانیارییه‌كان ئاگادار نیین و دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه حكوومه‌تى تره‌مپ زانیارییه‌كان ده‌شارێته‌وه. له هه‌واڵێكى رۆیته‌رز هاتووه یاسادانه‌رانى ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ندێكیان له لاپارتى كۆماریین و دۆستى تره‌مپن ئاره‌زوو ده‌كه‌ن زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌بێت كه ئێران ده‌یكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ى كه حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى هه‌ڕشه‌كانى ئێرانه‌وه ده‌رى ده‌كات.
ئه‌وان ده‌ڵێن حكوومه‌ته‌كانى پێشوو له باره‌ى بابه‌ته گه‌وره‌كانى پێوه‌ندیدار به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ناوه ناوه زانیاری‌یان به كۆنگرێس ده‌دا. بۆیه به‌شێك له دیموكراته‌كان به پێویستى ده‌زانن چه‌ند دانیشتنێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى گه‌وره‌ى حكوومه‌تى ئێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا بكرێت.
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوى كرده‌وه، حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پلانێكى سه‌ربازى هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران، یه‌كێك له‌و پلانانه ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا بڕى 120 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكات، هه‌رچه‌نده ته‌واوى ئه‌م زانیارییانه له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ره‌ت كرانه‌وه، كه‌چى زۆرێك له ئه‌ندامانى كۆنگرێسى توڕه‌كرد چونكه خۆیان به بێ ئاگا ده‌زانن.
لینزى گراهامى سیناتۆر له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانى گوت "پێموایه ئێمه هه‌موومان له تاریكیداین". كاتێكیش پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكرا ئایا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌ندامانى كۆنگرێس له بارودۆخه‌كه ئاگادار بكرێنه‌وه، گراهام گوتى "ئومێدى ئه‌وه ده‌كه‌ین.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت نانسى پیلۆسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌مه‌ریكا كه سه‌ر به دیموكراته‌كان یاداشتێكى به حكوومه‌ت داوه و داواى كردووه ئه‌ندامان ئاگادار بكرێنه‌وه، كه‌چى سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا داواكه‌ى پیلۆسى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
یاریده‌رده‌ران له ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك په‌رله‌مان، به‌ڵكو هه‌تا ئێسته هیچ كارنامه‌یه‌ك دانه‌نراوه تا له باره‌ى گرژییه‌كان ئه‌نجوومه‌نى پیران ئاگادار بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده كۆمارییه‌كانیش به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه زاڵن.
بۆب مینیندیز كه ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پیرانه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر ئێران له هه‌ر هێرشێك به‌رپرس بێت كه ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه یان هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر بنه‌مایه‌كى تر‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌وا بێگومان ده‌بێت وه‌ڵامى ئێمه به شێوه‌یه‌كى گونجاو بێت و ده‌بێت به شێوازێك وه‌ڵامى بدرێته‌وه تا هێرشى زیاتر نه‌كرێت".
ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخى كۆنگرێس بێت له باره‌ى گرژییه‌كان نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌وا رۆژنامه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه هۆشدارى له باره‌ى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ ده‌ده‌ن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك هه‌ڵبگیریسێت ئه‌وا شه‌ڕێكى ئاسایى نابێت.
رۆژنامه‌ى
ئیندپێندنتى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌و بابه‌تانه ده‌كات كه له رۆژنامه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى بڵاوكراونه‌ته‌وه و هۆشدارى له باره‌ى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ ده‌ده‌ن. له‌وانه گۆڤارى فۆرین پۆلیس بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه له كه‌نداو رووبدات ئه‌وا زیانه گیانى و مادییه‌كانى زۆر زیاتر ده‌بێت له‌و زیانانه‌ى كه له هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌ى تر‌ى كه‌نداو هه‌بووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێك له ناونده گرنگه‌كانى توێژینه‌وه‌یش وێنه‌یه‌كى روونیان له باره‌ى گرژییه‌كان لا نه‌بێت، بۆیه سۆزان مالۆنى توێژه‌ر له په‌یمانگایه‌كى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ "ده‌زانین تره‌مپ گوشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئێران به‌ره‌و لێوارێك ببات، به‌ڵام نازانین به دیاركراوى چ لێوارێك؟".