له حاڵه‌تی زیاتر ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه كورد ده‌توانێت یارییه‌كی گرنگ بكات.
تا دێت گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاتر ده‌بێت و كه‌ره‌سته كاریگه‌ره‌كانی جه‌نگیی له رۆژئاواوه به‌ره‌و ئاوه‌كانی كه‌نداو ملی رێ‌یان گرتووه، شاره‌زایان پێیان وایه، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ته‌نگژه نوێیه له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێم و به‌تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی زیاتر ده‌بێ.
گرژیی پێوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا چووه‌ته قۆناغێكی هه‌ستیاره‌وه و هه‌موو لایه‌ك چاودێری جموجووڵه‌كانی ئه‌و ته‌نگژه‌یه دوو لایه‌نه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئاماژه‌ی شه‌ڕ نییه و زیاتر له جه‌نگی ده‌روونی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری شه‌ڕیش شایانی باسی سیاسه‌توانانه.
ئێران یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری لبنان، سووریا، یه‌مه‌ن، فه‌ڵه‌ستین و عێراق، له عێراقیش پارێزگه‌ی سلێمانی كه هاوسنوور و كاریگه‌ره به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌وه، بووه‌ته جێی دڵه‌ڕاوكه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی.
سه‌ڵاح سالار شاره‌زای كاروباری ئێران له سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كورستان ده‌بێت؍ به‌و پێیه‌ی پارێزگای سلێمانیش له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هاوسنووره و له باشووریشه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق تێكه‌ڵاوه كه عێراقیش هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئێرانه، بۆیه له دوو لاوه كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌یه.
ئه‌و گوتی "سلێمانی به‌بێ ئێران ناتوانێ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ئه‌نجام بدات و وه‌ك هه‌ولێر نییه سنوورێكی كراوه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ توركیا و بتوانێت مامه‌ڵه‌ی بازرگانی خۆی بكات".
به‌پێی ئامارێك كه سه‌ڵاح سالار خستیه‌ڕوو، ئێسته رۆژانه نزیكه‌ی 800 كه‌س له ئێرانه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان و له‌و ژماره‌یه له‌وانه‌یه 750 كه‌سیان بۆ كرێكاری بێنه ئه‌م دیوه‌وه.
زیاتر گوتی، "ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، كاتی خۆی كه گرانییه گه‌وره‌كه له ساڵی 1916 رووی داوه، له كوردستانی باشوور نه‌بووه؍ به‌ڵكو له ئێران بووه؍ به‌ڵام به‌و پێیه‌ی ئێران وڵاتێكی فراوان و گه‌وره بووه، خه‌ڵكێكی زۆر به‌لێشاو هاتوونه‌ته كوردستانی خۆمان و گرانییه گه‌وره‌كه رووی لێره كردووه."
"كه‌وایه ئه‌گه‌ر گرژییه‌ك بۆ سه‌ر ئێران هه‌بێت، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سلێمانی ده‌بێت؍ له‌و حاڵه‌ته‌شدا ناتوانرێت 100% سنووره‌كان بپارێزرێن، به‌و پێیه‌ی حكوومه‌تێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ نییه" سالار وای گوت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له رووی ته‌ناهییه‌وه كێشه‌كان چی ده‌بن؟ ئه‌و شاره‌زایه روونی كرده‌وه، "له رووی ته‌ناهییه‌وه سه‌رئێشه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی دروست ده‌بێت؍ چونكه سنووره‌كان بشڵه‌قێن، هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران كه چه‌ندان ساڵه له‌به‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان چالاكییان راگرتووه؍ ده‌رفه‌تێكی زێڕینیان بۆ دێته پێشه‌وه و ده‌ست به جموجووڵ و چالاكی سه‌ربازی ده‌كه‌نه‌وه؍ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بارودۆخی هه‌ندێ له ناوچه سنوورییه‌كان به‌و جۆره‌ی ئێسته نه‌مێنێته‌وه و سه‌قامگیری له ده‌ست بدات".
هاوكات بارزان حامید سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، دروستبوونی جه‌نگ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ده‌بێته هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك و بارگرانییه‌كی زۆر له ناوچه‌كه دروست ده‌بێت و بازاڕ ئاڵۆز ده‌بێت.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئاواره روو له سلێمانی بكات، ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم قورس‌تر ده‌بێت؍ بارگرانی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر و پێویستی به‌وه‌یه ئاماده‌كاری بكرێت هه‌م له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانی و خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك ئاماده بكات.
له‌باره‌ی جموجووڵی هێزه كوردییه‌كانی نه‌یاری ئێران و زیانه‌كانی بۆ سلێمانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به دووری زانی ئه‌و هێزانه ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن و كارێك بكه‌ن ئاڵۆزییه‌كه سلێمانیش بگرێته‌وه.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، به"وشه"ی راگه‌یاند، له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانان، ئێران دوای شه‌ڕی هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌عس و هاتنه سه‌ركاری حكوومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه، ئێسته تاران ئیسراحه‌تی كردووه، بۆیه هه‌ژموونی هه‌ردوو وڵات له ناوچه‌كه هه‌یه و كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان .
سه‌ركانی گوتی "له حاڵه‌تی زیاتر ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه كورد ده‌توانێت یارییه‌كی گرنگ بكات، ده‌توانێ خۆی له‌و دۆخه بپارێزێت و نه‌بێته به‌شێك له‌و ململانێیه، ئه‌مه‌ش ده‌بێت كاری بۆ بكرێت و پلانی بۆ دابنرێت".
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا