هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى عێراق دووپات له‌سه‌ر بێلایه‌نى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه له ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به‌ڵام چاودێرانى سیاسى پێیان وایه ئێران و ئه‌مه‌ریكا بێلایه‌نى عێراقیان قبووڵ نییه و هه‌ردووكیان گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر عێراق تا له دۆخى بێلایه‌نى ده‌ربچێ.
له كاتێكدا راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر شه‌ڕى نێوان ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبگیرسێ، ئه‌وا شه‌ڕێكى فراوان و بێ سنوور ده‌بێت، رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى به پێچه‌وانه‌وه پێشبینى ده‌كات ئێران بتوانێ ئه‌م شه‌ڕه سنووردار بكات، ئه‌مه‌یش كاتێك ده‌بێت كه عێراق بكات به گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌كه.
دوێنێ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا، هۆشدارییان بۆ كارمه‌ند و سه‌ربازانى خۆیان بڵاو كردووه. له‌وانه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داواى له هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانى كرد، به په‌له عێراق جێبهێڵن. ئه‌ڵمانیایش پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى سه‌ربازه عێراقییه‌كانى راگرت، كه‌چى هۆڵه‌ندا ته‌واوى كاره دیپلۆماسییه‌كانى له عێراق وه‌ستاند. هه‌وڵى ئه‌م سێ وڵاته بۆچوونى جیاجیاى له‌سه‌ر باس كرا.
له‌وانه رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، باسى له‌وه كردووه هه‌ندێك له راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایان كردووه، له چه‌ند شوێنێكى نزیك له بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق مووشه‌كى میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران جێگیر كراون، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه ئێران ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له عێراق، به ئامانجى ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه سنووردار بكات و رێگریى له واشنتن بكات شه‌ڕه‌كه بگوازێته‌وه ناو خاكى ئێران.
هه‌رچه‌نده باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یاندراوه‌كه‌ى دوێنێ دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كان روو له زیادبوونن، كه‌چى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێ بارودۆخه‌كه زۆر سه‌قامگیره. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانى خۆى به گه‌شتى بازرگانى خێرا ره‌وانه به‌یرووت و عه‌مان كردووه، كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلیش كه بڕیارى كشانه‌وه‌ى له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى به‌سره داوه، فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانى خۆى ره‌وانه‌ى كوێت كردووه.
وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى عێراق له راگه‌یاندن دووپاتى سه‌قامگیرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێكیشیان ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ده‌روونى له‌گه‌ڵ ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشدارییه‌كانه له لایه‌ن باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه، كه‌چى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێن زانیارى دروست هه‌یه كه پلانێكى رفاندنى ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق هه‌بووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب باسیان له‌وه كردووه كه له به‌غدا باندى تایبه‌ت به تاوانى رفاندن هه‌یه و ئه‌و باندانه سه‌ر به میلیشاكانى حه‌شدى شه‌عبین.
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزیش له راپۆرتێكدا به پشتبه‌ستن به دوو سه‌رچاوه‌ى باڵاى عێراق ئاشكراى كردبوو، مایك پۆمپیۆ رژد بووه كاتێك به‌رپرسانى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌یه، بۆیه داواى له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى كردووه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جڵه‌وى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بكه‌ن و كۆنتڕۆڵى هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌وان بكه‌ن.
جگه له‌م ئامانجه‌ى سه‌ره‌وه، چاودێرانى سیاسى باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا به‌و كاره‌ى ده‌یه‌وێ هه‌ڵوێستى عێراق یه‌كلا بكاته‌وه. رینارد مه‌نسوور توێژه‌ر له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به عێراقى گوت ده‌بێت ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه بن یان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بن". هه‌روه‌ها مه‌نسوور ده‌ڵێ "عێراقییه‌كان ده‌ڵێن بۆچى ئێمه هاوپه‌یمانى هه‌ردوولا نه‌بین؟ كه‌چى ئه‌مه‌ریكییه‌كان بایه‌خ به‌مه ناده‌ن، ئێرانییه‌كانیش به هه‌مانشێوه".
دیپلۆماتكارێكى رۆژئاوایى كه ناوه‌كه‌ى له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" ئاشكرا نه‌كراوه، باس له‌وه ده‌كات هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران گوشار بۆ سه‌ر عێراق ده‌هێنن تا بتوانن له دۆخى بێلایه‌نى ده‌ربچێ، ئه‌و دیپلۆماتكاره پێی وایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌لایه‌وه گرنگ نییه عێراق ببێته قوربانییه‌كانى شه‌ڕه‌كه، بۆیه ده‌ڵێ "بارودۆخه‌كه دۆستانه نه‌بووه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌مه‌ریكا بایه‌خ به‌وه نادات له ململانێیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران عێراق ببێته زیانه لاوه‌كییه‌كان".