له كاتێكدا ته‌نیا 12 رۆژ ماوه بۆ ته‌واوكردنى حكوومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، په‌رله‌مان خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له كۆى 18 وه‌زیرى بانگهێشتى شه‌ش وه‌زیرى حكوومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى بكات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو بڕیارده‌رى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێرق ئاشكراى كرد، ته‌نیا 12 رۆژ ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى ته‌واو بكات، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له‌م ماوه‌یه‌یشدا ئه‌م كاره بكات، ئه‌وا حكوومه‌ته‌كه‌ى پێشێلى كارنامه‌كه‌ى خۆى ده‌كات و ده‌كه‌وێته بۆشایى ده‌ستوورییه‌وه، چونكه له كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ڵێنى داوه له مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو كۆتایى به دیارده‌ى به وه‌كاله‌ت بهێنێ و به‌رپرسان بۆ پۆسته به‌تاڵه‌كان دابنێت.
هاوكات په‌رله‌مانى عێراق به‌وه سه‌رقاڵ ئاماده‌كاریى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له دانیشتنه‌كانى خۆى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شه‌ش وه‌زیرى عێراقى بكات و له‌گه‌ڵ چوار سه‌رۆكى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان.
رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق شه‌ش داواى لێپرسینه‌وه‌ى ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى داواكان بكات و بزانێ تا چه‌ند له‌ڕووى یاسایى و ده‌ستوورییه‌وه شیاون په‌سه‌ند بكرێت. ئینجا دواتر ده‌خرێته كارنامه‌ى په‌رله‌مانه‌وه و له دانیشتنه‌كانى داهاتوودا بنگهێشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له په‌رله‌مان ئاشكراى ده‌كه‌ن جیا له شه‌ش وه‌زیره‌كه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چوار له سه‌رۆك ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
محه‌مه‌د غزی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان له لێدوانێكى به رۆژنامه‌ى مه‌داى راگه‌یاندووه، "شه‌ش داوا پێشكه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت و ده‌ره‌وه و پێوه‌ندییه‌كان و دارایى و كاره‌با بكرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره وه‌زیره‌كه‌ى تر‌ى ئاشكرا نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ "سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ر شه‌ش داواكه‌ى ره‌وانه‌ى فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى بكرێن".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌یان بۆ كردووه، بابه‌تى لێپرسینه‌وه له هه‌ر وه‌زیر و به‌رپرسێكى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن كاتى ده‌وێ و ده‌بێت به كۆمه‌ڵێك قۆناغى یاسایى و رۆتینى بڕوات. سه‌ره‌تا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داوا لێپرسینه‌وه ده‌كات داواكه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات و دواتریش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داواكه ره‌وانه‌ى فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى به‌ڵگه و زانیارییه‌كانى داواكه بكات و بزانێ له‌ڕووى یاسایى و ده‌ستوورییه‌وه چه‌ند شیاوه، دواتریش له كارنامه‌كانى په‌رله‌مان واده‌ى لێپرسنه‌وه‌كه دیار ده‌كرێت.
له ده‌ستوورى عێراق له ماده‌ى "61/ حه‌وته‌م/ ج" هاتووه پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان به ره‌زامه‌ندى 25 په‌رله‌مانتار ده‌كرێت، لێپرسینه‌وه‌كه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌بێت كه له چوارچێوه‌ى پسپۆڕى وه‌زیره‌كه‌ن و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیش ناكرێت، ته‌نیا دواى حه‌وت رۆژ له پێشكه‌شكردنى داواكه نه‌بێت.
له ماده‌ى 85ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق هاتووه، داواى لێپرسینه‌وه به نووسراو پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى داواكه‌ى كردووه، ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه واژووى 25 په‌رله‌مانتارى به‌سه‌ره‌وه بێت. په‌رله‌مانتارێكى سائیروون له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێ، "هێشتا فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مان تاوتوێى داواكان ده‌كات و له ماوه‌ى داهاتوو واده‌ى لێپرسینه‌وه‌كان دیار ده‌كرێن".
له‌باره‌ى هۆكارى لێپرسینه‌وه له‌م وه‌زیرانه كازم سه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، "عالیه نسه‌یفى په‌رله‌مانتار داواى لێپرسینه‌وه‌ى له وه‌زیرى كاره‌با پێشكه‌ش كردووه، دوو په‌رله‌مانتاریش داواى لێپرسینه‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وتیان كردووه".
سه‌یادى له‌باره‌ى كۆى لێپرسینه‌وه‌كان ده‌ڵێ، "سه‌رجه‌م لێپرسینه‌وه‌كان له‌سه‌ر خراپى به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر نه‌بوونى كارنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دواكه‌وتنى كاره‌كان هه‌بووه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له به‌شێكى قسه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئامانج له‌م داوایانه كه‌سیى نین و مه‌به‌ست لێیان چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه. له‌باره‌ی لێپرسینه‌وه له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یش به‌یار دۆسكى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، "خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى شه‌هیدانه له په‌رله‌مانى عێراق داواى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له به‌رپرسانى رژێمى پێشوو له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ن".
دواتریش به‌یار دۆسكى ئاشكراى ده‌كات، هۆكارێكى تر‌ى لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیمى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌سه‌ر دانانى باڵوێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌یه. چونكه ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له‌سه‌ر دانانى باڵوێز و كونسوڵه‌كان هه‌یه. له راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان هه‌ڵمه‌تى لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسانى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن له عێراق ده‌ست پێ ده‌كات.