ئەو خۆراكانەی هەناسەدان باشتر دەكەن

:: PM:03:49:16/05/2019 ‌

هەناسەدان یەكێكە لە كردارە پێویستەكانی لەش، چونكە بڕێكی دیاریكراو ئۆكسجین دەگوازێتەوە بۆ لەش، زۆر گرنگە بۆ ئەنجامدانی فەرمانی خانە و ئەندامەكانی تری لەش. جگە لە خانەكان شانە پێویستی بە ئۆكسجینە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە ژیان و بەشێوەیەكی تەندروست بژیت، ئەگەر هەناسەدان گونجاو نەبێت زۆر گرفت لە لەشدا روو دەدات.

یەكەم: زەنجەفیل، بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوكردنەوە یارمەتی بەهێزبوونی كرداری هەناسەدان دەدات و چارەسەری هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە دەدات دەتوانرێت بەشێوەی چا یان لە دروستكردنی شۆربا و زەلاتەدا بەكار بهێنرێت.

دووەم: زەردەچەوە، بەهاراتێكی زۆر گرنگە زیاتر لە رۆژهەڵات و ئاسیادا بەكار دەهێنرێت كاریگەرییەكی باشی هەیە لەسەر سییەكان بەهەمانشێوەی زەنجەفیل بەسوودە.

سێیەم: برۆكلی، برۆكلی بەسوودە بۆ سییەكان كە جۆرێكە لە سەوزە و توانایی كەمكردنەوەی شێرپەنجەی سییەكانی هەیە، زیاتر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، پێكهاتەی خۆراكی گرنگ كە یارمەتی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری دەدات لەش دەپارێزێت لە پەلاماردانی بەكتریا و ڤایرۆس.

چوارەم: كەلەرم، بەهەمانشێوەی برۆكلی، كەلەرم زۆر باشە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجەی سی و سیستمی بەرگری بەهێز دەكات، برۆكلی و كەلەرم هەناسەدان باشتر دەكات لەگەڵ چەند سەوزەیەكی تر وەك كوزەڵە، تووری تیژ .

پێنجەم: گێزەر، هەموومان دەزانین گێزەر باشە بۆ چاوەكان بەهۆی بوونی كارۆتینی بێتاوە، دەتوانرێت بەشێوەی خاو یان كوڵاو بخورێت كە باشن بۆ تەندروستی سییەكان. بەپێی توێژینەوەی پزیشكی كارۆتینی بێتا دژەئۆكسیدێكە كە سییەكان لە رەگە ئازادەكان دەپارێزێت و مەترسییەكانی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

شەشەم: چەرەزات و تۆوەكان، چەرەزات باشە بۆ هەناسەدان مەگنیسیۆمی تێدایە كە تەندروستی سییەكان باشتر دەكات و دەوڵەمەندن بە چەوری دروست كە بەسوودە بۆ سیستمی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، ئەگەر دڵ تەندروست بێت ئەوە بەشێوەیەكی ئاسایی ئۆكسجین بەهەموو بەشەكانی تری لەش دەگات.
 



وشە - ئاوات ئازاد