ئاژانسى "رۆیته‌رز" بڵاوى كرده‌وه نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى برێنیت بۆ نزیك 73 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاسته كه له سێ مانگى رابردوودا تۆمار كرا بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌رزترین ئاستى له سێ مانگى رابردوودا تۆمار كردووه.
نرخى خاوى برێنت 1.03 دۆلارێك و سێ سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش گه‌یشتووه‌ته 72 دولار 80 سه‌نت.
نرخى خاوى تێكساسیش 83 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 62 دۆلار و 85 سه‌نت.
"رۆیته‌رز" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌و نرخه‌ى ئه‌مڕۆ برێنت تۆمارى كردووه، به‌رزترین ئاسته كه له سێ مانگى رابردوودا تۆمار كرا بێت.
له باره‌ى هۆكارى بهزربوونهوهكهیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێوه‌ندى به‌و بارودۆخه هه‌یه كه له كه‌نداو به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانه‌وه دروست بووه.
له دووى ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا چیتر رێ به هیچ وڵاتێك نه‌دات نه‌وتى ئێران بكرێت، بۆ ئه‌مه‌یش بڕیارى سعوودیه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رز بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌موكوڕیانه پڕ بكاته‌وه كه به‌هۆى نه‌مانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێرانه‌وه دروست ده‌بێت.