وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

:: PM:06:41:16/05/2019 ‌

وەزارەتی دارایی عێراق هەواڵی ئاگر كەوتنەوە لە باڵەخانەیەكی سەر بە بانكی ڕەشید ڕەت دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، پێویستە دەزگاكانی ڕاگەیاندن وردتر زانیارییەكان بڵاو بكەنەوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە میدیاكانی عێراق هەواڵی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە باڵەخانەیەكی سەر بە بانكی ڕەشید گڕی گرتووە، لەبەرانبەردا وەزارەتی دارایی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەو هەواڵانە ڕەت دەكاتەوە كە باسیان لە ئاگركەوتنەوە كرد لە باڵەخانەیەكی سەر بە بانكی ڕەشید لە شەقامی حەیفا.

وەزارەتی دارایی ڕوونی كردووەتەوە كە ئەو دووكەڵە كە وەك هەندێك دەزگای میدیایی باسیان لێوەكرد لە باڵەخانەكە دەرچووە، لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە بوو لە باڵەخانەیەكی نزیكی ئەم بانكە كە سەر بە وەزارەتی گەشتوگوزار و ئاسەواری عێراقی بوو و نەبووە هۆی هیچ زەرەرێك بۆ باڵەخانەی بانكی ڕەشید.

لە كۆتاییدا وەزارەتی دارایی داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات لە گواستنەوەی زانیاریەكانی خۆیان باش ورد ببنەوە وزانیاری دروست لە لایەنی پێوەندیدار وەربگرن ئینجا بۆ خەڵكی بڵاو بكەنەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم