یارییه‌كانی تایبه‌ت به شه‌وانی ڕه‌مه‌زان له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له په‌ره‌سه‌ندایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئایار، ئه‌یاد حه‌سه‌ن وه‌ك گه‌نجێكی كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو یارییه‌كانی محێبز و چه‌ند یارییه‌كی تری ڕه‌مه‌زان زۆر له پهرسهندایه.
زیاتر گوتى، گه‌نجان له‌پاش نوێژی ته‌راویح ڕووده‌كه‌نه چایخانه‌كان بۆ ئه‌م یارییه.
سیروان عه‌لی، وه‌ك گه‌نجێكی تری ناوچه‌كه بۆ "وشه" گوتی، چایخانه گه‌وره‌كان كراونه‌ته شوێنی ئه‌م یارییه.
كارزان محه‌مه‌د، وه‌ك توێژه‌رێك له ڕێگه‌ی "وشه" بڕوای خۆی پیشاندا ئه‌م یارییانه ده‌بێته هۆكاری به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چونكه ئێسته ته‌كنه‌لۆژیا بووه‌ته هۆكاری دوورخستنهوههی مرۆڤه‌كان له یه‌كتر.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی