ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كه ڕێی به هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌شێك له كاڵاكانی توركیا بۆ ناو ئه‌مه‌ریكا ده‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه گومرگێكیان له‌سه‌ر دابنرێت.
كۆشكی سپی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كشانه‌وه له‌و ڕێككه‌وتنه له‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئایار/مایۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ كاڵاكانی توركیا ناهێلرێ و هه‌مووان گومرگ ده‌كرێن، ئنجا مافی چوونه ناوه‌وه‌یان بۆ ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا پێ ده‌درێت.
نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تای ئادار/مارسی ئه‌مساڵ ئاشكرای كرد، پێویسته چیتر ماف به توركیا نه‌درێ، تا له به‌رنامه و مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان حاڵه‌تی تایبه‌تی پێ ببه‌خشرێ، چونكه پێویسته له شوێنی ئه‌مه پشت به ئابووری خۆمان ببه‌ستین و هیچ وڵاتێك لێخۆشبوونی له باجی گومرگی بۆ ده‌رنه‌كرێت.
توركیا یه‌كێكه له‌و 120 وڵاته‌ی كه له ڕێككه‌وتنی پێدانی حاڵه‌تی تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له به‌شێك له كاڵاكان به‌شداره، ئامانجی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌م بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌یه تا سوود له بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی كاڵاكان به نرخی هه‌رزان بگه‌نه ده‌ستی خه‌ڵك، به‌ڵام حكوومه‌تی تره‌مپ خه‌ریكه سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێككه‌وتننانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.