فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه كه‌وته خواره‌وه و ئاگری لێ كه‌وته‌وه و تا ئێسته‌یش هۆكار و ورده‌كاری ڕووداوه‌كه نازانرێت.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كه له جۆری F – 16 بووه و له بنكه‌ی مارتشی ئاسمانی له باشووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا زانیاری جیاواز له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه "تیموسی هولیدایی" بۆ ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمزی ئه‌مه‌ریكی گوتی، به‌ر له‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بكه‌وێته خواره‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه توانیویه‌تی خۆی ڕزگار بكات و به په‌ڕه‌شووت خۆی خستووه‌ته خواره‌وه و هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتووه و زۆر سه‌لامه‌ته.
زیاتر گوتی، فڕۆكه‌كه به دیارییكراوی له سه‌عات 3:45 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا ڕووی دواوه و ئاگره‌كه‌ی له فڕۆكه‌كه‌یش دروستبوو پاش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی زۆر گه‌وره نه‌بوو، بۆیه هه‌رزوو توانیمان كۆنتڕۆڵی بكه‌ین و دۆخه‌كه به ته‌واوی ئارام بكه‌ین.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی ڕۆیته‌رز له ته‌له‌ڤزیۆنی كاپ سی گواسته‌وه، كه فڕۆكه‌وانه‌كه به سه‌لامه‌تی ده‌ربازی بووه و خۆی خستوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام فڕۆكه‌كه دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به ته‌واوی تێكشكاوه و ناشزانرێ فڕۆكه‌وان و كه‌سی تر له ناو فڕۆكه‌كه بوونیان هه‌بووه یان نا، جیا له‌وه‌یش هێشتا ڕوون نییه بۆچی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و تیمێكی تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ده‌كه‌ن.