گۆرانیبێژى لاو خۆشەوی هیرانی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیووب نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی کلیپ بە ناوی "چاو جوان" بڵاو کردەوە.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، "چاو جوان" نوێترین کلیپی خۆشەوی هیرانییە، هۆنراوەکەی فۆلکلۆرە و عوسمان شارباژێڕی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، لە ستۆدیۆی لایڤ کاری دەنگی بۆ کراوە.
شایه‌نى باسه به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن سەروەت کوردەوه کاری دەرهێنانی بۆ كراوه، سەنعان هەولێری کاری وێنەگرتنی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، کاری موزیک و ئەڕەینجمێنتی لەلایەن ئەحمەد هاجاتمەندەوە بۆ کراوە.
خۆشەوی فاروق سدیق ناسراو بە "خۆشەوی هیرانی"، لە ساڵی 1983 لە شاری هەولێر لە دایک بووە، لە ساڵی 2003 دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم گۆرانیی بە ناوی "هیرانی" بووە، جگە لەوەیش چەندان بەرهەمی هونەریی تایبەت بە خۆی هەیە.