نرخی نەوت به‌هۆى بارگرژییەكان ده‌فڕێت

:: AM:10:39:17/05/2019 ‌
بەهۆی بارگرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە ئەگەرچی زیاتر نەوتی ئەمباركراوی ئەمەریكی بەرز بووەتەوە. ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیش دەڵێ دنیا پێویستی بە نەوتی زیاتر هەیە لە ئۆپیك.

بەهۆی گرژی و ململانێیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری جەنگی نێوان ئەمەریكا و ئێران لەلایەك، هەروەها هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی سعوودی هۆكاری سەرەكین لە گرانتربوونی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا.

ئه‌مڕۆ هەینی 17ی ئایار، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌:

1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به‌ 63 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

2. به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 72 دۆلار و 85 سه‌نت فرۆشراوه‌.
 
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دەڵێ، دنیا پێویستی بە نەوتی زیاتر هەیە، بۆیە پێویستە ئۆپیك نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەكان، هاوكات ئاژانسە نێودەوڵەتییەكە دەستكاری پێشبینییەكی پێشتری خۆی كرد كە رای گەیاندبوو ساڵی 2019 خواست لەسەر نەوت 90 هەزار بەرمیل كەم دەكات، بەڵام ئێستە دەستكاری كردووە و پێی وایە خواست زیاتر دەبێت.


وشە - محەمەد میران