دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی مریشك بۆ سه‌ر و سێ هه‌زار دینار بۆ یه‌ك كیلۆ به‌رزبووه، ئێسته نرخه‌كه‌ی دابه‌زینی تۆمار كرد و بۆ خواروو هه‌زار دابه‌زیووه.
سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ى ئایار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نرخی مریشكی زیندوو له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رزبووه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مریشك و به‌رهه‌می كێڵگه‌كان بوو، هه‌روه‌ها خواستی زۆری هاووڵاتییان.
زیاتر گوتى، ئێسته نرخی مریشكی زیندوو بۆ یه‌ك كلیۆ 1750 دیناره له كێڵگه‌كان و ئه‌وه‌یش دابه‌زینی تۆمار كردوه دوای ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی كه سه‌ره‌تا ڕه‌مه‌زان هه‌بوو، هیچ گرفتێكیش نییه و به‌رهه‌می كێڵگه‌كانیش پێگه‌شتووه.
یاسین ڕه‌حیم، مریشك فڕۆش له بازاری سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌ك كیلۆ مریشك بۆ 3500 دینار به‌رزبووه و خواستی زۆری له‌سه‌ر بوو.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته مریشك دابه‌زیووه به‌راورد به سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زان بۆ 1750 دینار و له هه‌ندێ شوێنیش ده‌یده‌ن به دوو هه‌زار دینار بۆ یه‌ك كیلۆ به‌ڵام هه‌رچۆن بێت له‌و نرخه‌ی سه‌ره‌تا باشتره و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه.
له سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر كه 700 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌ن كه مریشك ده‌خه‌نه بازاڕه‌و به‌رهه‌می ساڵانه‌شیان زیاتر له 70 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت و به‌شی ناوچه‌كانی خوارو و ناوه‌ڕاست ده‌نێرن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی