خانمە گۆرانیبێژ ناودارى پۆپى كوردى "هێڵی ڵۆڤ"، له واڵى تایبهتى خۆی له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام، ئاشكراى كردووه كه ئامادەکاری بۆ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی دەکات و بەم نزیکانە بڵاوی دەکاتەوە.
هێڵی لەڤ لە ئینستاگرامى تایبهت بهخۆى لەگەڵ بڵاو کردنەوەی کورتەیەك لە گۆرانییەکە، کە خۆی لە ستۆدیۆدا دەیڵێتەوە نویسیووتی، "Watch me walk away" نوێترین ڤیدیۆ کلیپم دەبێت، کە وابڕیارە بەمنزیکانە بڵاوی بکهمهوه"
هێلین عەبدوڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی 16ی تشرینی یەکەمی 1988 لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری ناودارى کوردە، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، لە ساڵی 2013 بەهۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، لە ساڵی 2014 لە فیلمی (Mardan) دەركەوت، هێلین ئێسته لە لۆس ئانجلوس لە ئەمریکا دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا سەنتەرێكی جوانكاری تایبەت بە خانمانی لە شاری هەولێر كردەوە و لەسەر ئەم بابەتە ڕەخنەی زۆری لێگیرا و دەوترا لەم دۆخەی ئێسته كوردستان تێی كەوتووە و تهنگژهی داراییە كاتی ئەوە نییە لەم جۆرە شوێنانە بكرێتەوە و به پارهى كێ توانیوویهتى ئهم كاره بكات.