مامۆستایه‌ك كۆتایی به كۆنتڕۆڵكردنی قوتابخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن قوتابیه‌كه‌وه هێنا كه چه‌كی به ده‌سته‌وه بوو و به ته‌واوی قوتابیان و مامۆستایانی ناو قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له ناوچه‌ی پۆرتلاندی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكای ترساند و گه‌مارۆی دان.
تا ئێسته پۆلیس ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌كه، به‌ڵام به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كردووه، خۆیشی قوتابی بووه له قوتابخانه‌ی باركروزی ناوه‌ندی، ته‌مه‌نیشی 18 ساڵه.
براد یاكوتس له پۆلیسی پۆرتلاند له ویلایه‌تی
ئۆریگون له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، پێش نیوه‌ڕۆ گه‌نجێك به چه‌كه‌وه چووه‌ته ناو قوتابخانه‌كه و چه‌ند ته‌قه‌یه‌كی كردووه و دواتر چووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی له ته‌واوی قوتابی و مامۆستایانی ناو قوتابخانه‌كه كردووه.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده ڕووداوه‌كه گه‌وره بووه و قوتابییه‌كه چه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام ته‌قه‌ی له هیچ كه‌سێك نه‌كردووه و ته‌نیا چه‌ند گولـله‌یه‌كی به‌ره‌و ئاسمان ته‌قاندووه، بۆیه له ئه‌نجامدا هیچ قوربانییه‌كی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ر زوو پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌ر له گه‌یشتنیشیان مامۆستایه‌ك توانیویه‌تی باوه‌ڕ به قوتابییه‌كه بهێنێت، كه واز له‌و كاره‌ی بهێنێت و چه‌كه‌كه‌ی فڕی بدات.