سه‌نته‌ری سینه‌مای عه‌ره‌بی كه ساڵانه له په‌راوێزی فێستیڤاڵی كانی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی پێشبڕكێ بۆ چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی ده‌كات و دواتریش خه‌ڵاتیان به‌سه‌دا دابه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵ خاتوونه ده‌رهێنه‌رێكی لبنانی به باشترین ده‌رهێنه‌ر له فیلمێكیدا خه‌ڵات كرا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه نادین له‌بكی به فیلمی "كفر ناحوم"، له چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری سینه‌مای عه‌ره‌بی كه ساڵانه له په‌راوێزی فێستیڤاڵی كانی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ساز ده‌كرێ، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری وه‌رگرت.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له‌و چالاكییه‌دا 75 ره‌خنه‌گر له چه‌ندان وڵاتی دنیا به‌شدارییان كردووه و فیلمه به‌شداره‌كانیان بینیوه كه "كفر ناحوم" یه‌ك له‌وانه. ئه‌و فیلمه سێیه‌مین جاره خه‌ڵاتی گه‌وره وه‌رده‌گرێ.
له‌و چالاكییه‌دا مه‌ها عیلمی كه ئه‌كته‌رێكی مه‌غریبییه، به باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی "سۆفیا" هاته هه‌ڵبژاردن. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی تونسی محه‌مه‌د زه‌رف به باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی "كوڕه‌كه‌م" هاته هه‌ڵبژاردن. دواتریش فیلمی "له‌لایه‌ن باوكان و كوڕه‌كان" كه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سووری ته‌ڵاَل دێركییه، به باشترین فیلمی دیكیۆمێنتاری هاته هه‌ڵبژاردن.
نادین له‌بكی له 1974 له لبنان له دایك بووه، له سه‌ره‌تادا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت، ئێسته‌یش یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره زۆر دیاره‌كانی سینه‌مای عه‌ره‌بییه. به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی قه‌دیس یوسفی له به‌یرووت ته‌واو كردووه. له شه‌ش فیلم‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه. هاوكات وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كار له پێنج فیلم كردووه كه دیارتریان فیلمی "كفر ناحوم" و چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی تێدا وه‌رگرتووه.