دووبارە پكشنینی كەمئەندامان لە هەرێمی كوردستان بەرەو كۆتایی دەچێت و لە دوای جەژنی ڕەمەزان ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ شەموو 18ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە لیژنەی دووبارە پكشنینەوەی كەمئەندامان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دووبارە پشكنینەوەی كەمئەندامان لە بەشێكی زۆری شار و شارۆكەكان كۆتایی هاتووە و ئێستە چەند شارۆكەیەك كاركردنی تێدا ماوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، پشكنینەوەی كەمئەندامان لەلایەن لیژنەیەكی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوە دەچێت و لە هەولێر كۆتاییان بەكارەكان هێناوە چوونەتە شارۆكەكان، لە سلێمانی و دهۆكیش بەهەمانشێوە كارەكان بەرەو كۆتایی دەچن.
پێشتر یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاندبوو، دوای تەواوبوونی پشكنینەوەی كەمئەندامان ئەو كەمئەندامانەی لە پشكنین دەردەچن دووبارە ئەو مووچانەشیان پێ دەدرێت كە پێشتر لێیان بڕاوە یان وەستێنراوە.
سەمەد قادر كارگێڕی ڕێكخراوی ژیان بۆ خاوەن پێداویستییەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پشكنینەوەی كەمئەندامان بەلای ئێمەوە گرنگە بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی شایستە نین مووچەكانیان ببڕێت.
زیاتر ڕوونی دەكاتەوە، كەسانێك هیچ كێشەیەكیان نییە كەچی بەكەمئەندام نووسراون یان مووچەی كەمئەندامیان پێ دەدرێت.