به‌پێی ئه‌زموون و گه‌ڕانێكی نوێی توێژه‌رانی نه‌رویج، تواناكانی شه‌مپازی بۆ گه‌ڕان به‌شوێن خواردن دۆزراوه‌ته‌وه كه چه‌ندان ڕێی جیاوازی هه‌یه و به‌مه‌ش ده‌كرێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی تر بۆ دۆزینه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه سه‌ره‌تایییه‌كان.
زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆجی له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن، ڕه‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ و شه‌مپازی یه‌كه، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌رده‌وام توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره مه‌یموونه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌وكه‌وتی مرۆڤه سه‌ره‌تایییه‌كانی مێژوویان بۆ ده‌ربكه‌وێ و هه‌موو جارێكیش شتێكی نوێ دۆزراوه‌ته‌وه كه زیاتر ئه‌و بۆچوونه پشتڕاست ده‌كاته‌كه كه پێشتر بۆ یه‌كه‌م جار داریون باسی كرد و دژایه‌تیی زۆری كرا.
داروین ساڵی 1838 له یاداشتێكدا نووسیویه‌تی: بنه‌چه‌ی مرۆڤ به ته‌واوی سه‌لمێنراوه، ئه‌وه‌ی له مه‌یموونی بابوون حاڵی بێت ده‌بێ زۆر ماندوو بێت تا له میتافیزیكیا تێبگات. داروین به‌و قسانه ده‌یه‌وێ به ته‌واوی بۆچوونی زانستی به‌سه‌ر بۆچوونی ئاینیدا زاڵ بكات و ئه‌مه‌ش به‌شێك بوو له‌و سه‌ره‌تایانه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤی كۆن دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری نه‌رویجی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا له‌سه‌ر شه‌مپازی بۆ دۆزینه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤی كۆن، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه ئه‌و جۆره مه‌یموونه دار به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی پێ چاڵ بكه‌ن تا خواردنی لێ بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خۆیان توێژه‌ران خواردنه‌كه‌یان له‌ژێر زه‌ویدا شاردبووه‌وه، تا بزانن ئه‌و شه‌مپازییانه چۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ری بهێنن.
به‌كارهێنانی داری درێژ و نووكتیژ بۆ چاڵكردن و هه‌ڵكۆڵین تا خواردنی لێ بدۆزنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه كراوه، ئه‌وه‌ش كه جێی سه‌رنج بووه، ئه‌وان ته‌نیا دارێكیان نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی پێ بكۆڵن، به‌ڵكو چه‌ند جۆره دارێكیان به‌كار هێناوه كه هه‌ندێكیان سه‌ره‌كه‌یان تیژ كردووه و هه‌ندێكیان به شێوه‌ی تر بووه وه‌ك پاچ و خاكه‌ناز، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی تا خواردنه‌كه بدۆزنه‌وه.
ئه‌و تیمه توێژه‌ره‌ی زانكۆی ئۆسلۆ، چه‌ند وێنه‌یه‌كی شه‌مپازییان له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی نه‌رویج گرتووه كه له‌ژێر زه‌ویدا میوه‌یان بۆ شاردوونه‌ته‌وه و هه‌ندێ داری درێژیشیان داونه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. توێژه‌ران پێیان وایه، ئه‌نجامی ئه‌م ئه‌زموونه، ده‌بێته هاوكاری بۆ ئه‌وه‌ی بزانن مرۆڤه سه‌ره‌تایییه‌كان چۆن ژیاون و چۆن یه‌كه‌م جار ده‌ستیان به زه‌وی كێڵان كردووه، سه‌ره‌تا بۆ دۆزینه‌وه‌ی خواردن و دواتر بۆ كشتوكاڵ.
ئه‌وه‌ی بۆ توێژه‌ران جێی تێڕامان بووه، ئه‌و شه‌مپازییانه یه‌كسه‌ر ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵكۆڵین له ڕێی ئه‌و دارانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر به ئه‌زموونی له‌و جۆره‌دا ڕۆیشتبن یان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردبێ و توانیویشیانه جۆری داره‌كان جیا بكه‌نه‌وه، كامه‌یان بۆ هه‌ڵكۆڵین و كامه‌ی تر بۆ خۆڵ لابردن به كه‌ڵك دێ.
پاشان ئه‌و توێژه‌رانه میوه‌یان بۆ شاردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كیان نه‌داونه‌تێ تا زه‌وییه‌كه‌ی پێ هه‌ڵكۆڵن. ده‌بینن شه‌مپازییه‌كان كاتێك هیچ شتێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه زه‌وییه‌كه‌ی پێ هه‌ڵكۆڵن، ده‌ستیان به‌كار هێناوه و به نینۆك زه‌وییه‌كه‌یان چاڵ كردووه تا میوه‌كه بدۆزنه‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌نترۆپۆلۆجیا له‌م ئه‌زموونه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ده‌رئه‌نجامێك، هه‌ڵكۆڵین بۆ دۆزینه‌وه‌ی خواردن، هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌ره‌كیی مرۆڤه سه‌ره‌تایییه‌كان بووه، پاشان گه‌شه‌ی كردووه و له هه‌ڵكۆڵین بۆ دۆزینه‌وه خواردن گۆڕاوه بۆ هه‌ڵكۆڵینی كشتوكاڵ.
ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه نییه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه كۆنه‌كان له ڕێی خواردنه‌وه و پێشتر ده‌یان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه كه هه‌مووی پشتی به تاقیكردنه‌وه‌ی زانستیی درێژ به‌ستووه و زۆربه‌یشی پشت به مه‌یموونی شه‌مپازی به‌ستراوه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن.
له كتێبی "ئاگركردنه‌وه: چۆن چێشتلێنان كردووینی به مرۆڤ؟" كه ڕیچارد ڕانگام گه‌وره زانانی مرۆڤناسی (ئه‌نترۆپۆلۆجیا) له ساڵی 2009 بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی گۆڕانی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ ده‌كات له شه‌مپازی و ده‌ڵێ: یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی گۆڕانی جیابوونه‌وه‌ی كرۆمۆسۆمی مرۆڤ له‌گه‌ڵ شه‌مپازی، ده‌ستی به ئاگركردنه‌وه كردووه و ئه‌وه ڕاست نییه كه پێش 800 هه‌زار ساڵ فێری ئاگركردنه‌وه بووه، به‌ڵكو پێش دوو ملیۆن ساڵ فێری بووه، واته له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤ.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتریشدا له‌باره‌ی خواردن، زانایانی هه‌ردوو زانكۆی یۆرك و هال پێك هاتوون، وای بۆ ده‌چن جۆری خواردنی ئێسته كه هیچ توندییه‌تی تێدا نییه و به ئاسانی ده‌خورێ، بۆیه پێویستی به دانێكی گه‌وره نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه ماسولكه‌كانی ناوچاوانیش ته‌سك بوونه‌ته‌وه. واته به گشتی مرۆڤ ناسك بووه‌ته‌وه.
پۆل ئۆهیگینز مامۆستای شیكاری له زانكۆی یۆرك و ئه‌ندامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێ، ژه‌مه خواردنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ لاواز و ناسك ده‌كاته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نیا هه‌ر ده‌موچاو، بگره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌كات.