ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی دروستبوونی زیپكە

:: PM:01:10:18/05/2019 ‌
زۆركات زیپكە لە تەمەنی هەرزەكاریدا دروست دەبێت بەهۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنەكانەوە رەنگە پێوەندی هەبێت بەو خۆراكانەی كە دەیانخۆیت، تەنانەت ئەگەر خۆراكی دروست بێت رەنگە هەندێك خۆراك ببێتە هۆ برین و شكانی پێست. پێست گەورەترین ئەندامی لەشە ئەو خۆراكەی كە رۆژانە دەخورێت لەسەر پێست رەنگ دەداتەوە. ئەمانە هەندێك خۆراكن كە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپكە لەسەر پێست.

یەكەم: بەرهەمی شیرەمەنی، شیرەمەنی سوودێكی زۆری هەیە بۆ لەش، بەڵام كاتێك باس لە تەندروستی پێست دەكرێت و دوو پێشهات بۆ لەش دروست دەكەن، یەكەمیان كاتێك شیر دەخورێت رێژەی ئەنسۆلین كەم دەبێتەوە، ئەمەش باش نییە بۆ پێست، دووەمیان دەبێتە هۆی ناڕێكی هۆرمۆنەكان و لە ئەنجامدا زیپكە دروست دەبێت، بۆیە باشتر وایە شیرەمەنی نەخورێت.

دووەم: خۆراكە سووركراوەكان، خواردنە خێراكان بەشێوەیەكی گشتی باش نین بۆ زیپكە، چونكە بڕێكی زۆر چەوری تێدایە وا دەكات پێست ناتەندروست دەربكەوێت و رێژەی چەوری لەسەر پێست زیاتر دەكات.

سێیەم: شەربەت و سۆدە، وەك دەزانین شەربەت و سۆدە هیچیان كەمتر نییە لە خواردنی شەكر هیچ جۆرە ریشاڵێكی تێدا نییە و بەهەمانشێوە دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكە، بوونی ریشاڵ وا دەكات شەكری خوێن كەم بكاتەوە ئەگەر ریشاڵ نەبوو، پێست خێراتر تووشی پیربوون دەبێت كاتێك شەكر دەخورێت، پێست زیاتر تووشی چرچی دەبێتەوە و كێشی لەش زیاد دەكات.

چوارەم: چبسی پەتاتە، بەپێی توێژینەوەكان  گۆڕینی هۆرمۆنەكان كاریگەری لەسەر پێست دروست دەكات و دەبێتە هۆی دروستبوونی برین و زیپكە لەسەر پێست، كاتێك ئەو خۆراكانە دەخورێت كە پڕن لە كاربۆهیدرات و شیرینی و چەوری گۆڕانكاری لە هۆرمۆنەكاندا دروست دەكات، خواردنی كاربۆهیدرات وەك نانە چەورە و چبسی پەتاتە و چەرەزات كە دەبنە هۆی دەركەوتنی زیپكە لەسەر پێست.

پێنجەم: نانی سپی، وەك هەرشتەو دانەوێڵە كە دەبنە هۆی خێراكردنی كرداری پیربوون لەسەر پێست و زیان بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكە، باشتر وایە دانەوێڵەی تەواو بەكار بهێنرێت بەتایبەتی ئەو جۆرانەی كە گلیسیمیك كەمە بۆ ئەوەی زیانێكی كەمتر بە پێست بگات و نەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكە.



وشە - ئاوات ئازاد