"كه‌واته ئه‌مه شه‌ڕه؟" ئه‌مه ئه‌م پرسیاره‌یه كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر دانیشتنى عێراقییه‌كان زاڵه كه هێشتا ماوه‌یه‌كى زۆر نییه ئه‌وان له شه‌ڕێكى خوێناوى له‌گه‌ڵ داعش ده‌ربازیان بووه، كه‌چى ئاستى گرژیى نێوان واشنتن و تاران به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته قسه‌وباسى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه وڵاته‌كه‌یان شانۆیه‌كه بۆ ململانێى هه‌ژموونى دوو نه‌یارى سه‌رسه‌ختى یه‌كتر.
له‌م رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ بییستنى بانگى مه‌غریب له مانگى ره‌مه‌زان شه‌قامه‌كانى به‌غدا چۆڵ ده‌بن، ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رۆژوون بۆ به‌ربانگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، ئه‌بو حه‌موودى كه شوفێرى تاكسییه‌كه ده‌ڵێ "شاره‌كه چۆڵه وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێمه له رۆژانى جه‌نگ بین.
شه‌وى سێشه‌م له‌سه‌ر چوارشه‌م، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك رێنوێنى بۆ فه‌رمانبه‌رانى خۆى بڵاو كرده‌وه و داواى له فه‌رمانبه‌ره ناسه‌ره‌كییه‌كانى خۆى كرد ئه‌وانه‌ى له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدان و ئه‌وانه‌ى له كونسوڵخانه‌ى هه‌ولێرن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش به‌هۆى زیادبوونى هه‌ڕه‌شه‌كان. له‌مه‌یشدا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى ئه‌و میلیشیا عێراقییانه ده‌كه‌ن كه له ژێر فه‌رمانى سوپاى پاسداران كار ده‌كه‌ن.
به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له‌لایه‌ن ئاژانسى
فرانس پرێس بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م گرژییانه‌یش له‌و كاته‌وه زیاتر بووه كه ئه‌مه‌ریكا بڕیارى داوه كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى "ی‌و ئێس ئێس لینكۆڵن" بنێرێته‌وه كه‌نداو، له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆره چه‌كێكى تر.
"ی‌و ئێس ئێس لینكۆڵن" ناوێكه به‌لاى خه‌ڵكى عێراقه‌وه زایه‌ڵه‌ى خۆى هه‌یه، ئه‌وان متمانه‌یان به هیچ سه‌قامگیرییه‌كى ته‌ناهى نه‌ماوه، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سى ساڵه وڵاته‌كه‌یان له شه‌ڕى یه‌ك له دواى یه‌ك ده‌ژیت.
ئه‌بو حه‌موودى شوفێرى تاكسییه و ته‌مه‌ن 50 ساڵه، جۆرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سایباى ئێرانییه و ده‌ڵێ "لینكۆڵن واته‌ى ئه‌وه‌یه جارێكى تر زه‌برێك به‌ر ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت".
یاده‌وه‌رییه‌كى ئازاربه‌خش
ئه‌بو حه‌موودى بۆ ئه‌وه‌ى سارده‌كه‌ره‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دانه‌گیرسێ به ده‌سته‌سڕێكى سوور ناوه‌ناوه ئاره‌قه‌ى نێوچه‌وانى ده‌سڕێته‌وه و ده‌ڵێ، "به ته‌واوى له بیرمه چۆن كه‌شتییه‌كى جه‌نگى له ساڵى 1991 به‌غداى بۆردمان كرد، شه‌وێكى ترسناك بوو، كه‌س پێشبینى نه‌ده‌كرد لێى بدات، به‌ڵام ئه‌مه رووى دا".
ئه‌و پیاوه باسى له‌و رووداوه ده‌كرد كه عێراق كوێتى داگیر كرد و ئه‌مه‌یش وایكرد ئه‌مه‌ریكا بێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و جه‌نگێكى له‌ناكاو له دژى عێراق به ناوى "گێژه‌لووكه‌ى بیابان" رابگه‌یه‌نێ، دوو ساڵ به‌ر له‌م جه‌نگه‌یش جه‌نگى یه‌كه‌م كه‌نداو كۆتایى هاتبوو كه له نێوان عێراق و ئێران نزیكه‌ى هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام دوو دوژمنه‌كه‌ى دوێنێى عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانى ئه‌ون و له‌گه‌ڵ یه‌كتریش ناكۆكن.
دواى سه‌عاتێك له‌به‌ر بانگ جارێكى تر جووڵه و قه‌ره‌باڵغى ده‌كه‌وێته‌وه شه‌قامه‌كانى پایته‌خت.
له ناوچه‌ى كه‌راده‌ى جه‌نجاڵ له ناوه‌ڕاستى به‌غدا، مشتومڕى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر مێزى چایخانه‌كان دانیشتوون و چا و قاوه ده‌خۆنه‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕه، ئه‌وان بۆچوونى جیاوازیان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه هه‌یه، به‌ڵام زۆرینه‌یان پێیان وایه لیكۆڵن هاتووه به بێ پێكانى ئامانجێك جووڵه ناكات.
حوسێن ره‌شیدى نووسه‌ر به فرانس پرێس ده‌ڵێ، "هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه شه‌ڕ روو ده‌دات، له ساڵى 1991 لینكۆڵن بۆردمانى عێراقى ده‌كرد، ئێمه یاده‌وه‌رى ناخۆشمان له‌گه‌ڵى هه‌یه.
له‌سه‌ر مێزێكى تری چایخانه، سینان سالم كه ته‌مه‌نى 55 ساڵ بوو بۆ هاوڕێكانى باسى له‌و زه‌بره خێرا و له ناكاوانه‌ى لیكۆڵنى ده‌كرد كه وایكردبوو هه‌مووان هاوسه‌نگى خۆیان له ده‌ست بده‌ن.
سالم كه ئه‌وكات سه‌رباز بووه له سه‌ربازگه‌ى ره‌شید له باشوورى به‌غدا، ئه‌و ده‌ڵێ "كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگر یاده‌وه‌رییه‌كى ناخۆش و ترسناكه، به ته‌واوى له‌بیرمه كه چۆن له نیوه‌شه‌و زه‌برێكى چاوه‌ڕواننه‌كراومان به‌ركه‌وت، ئه‌مه‌یش وایكرد عێراقییه‌كان پێشبینى هه‌موو شتێك بكه‌ن".
له‌وبه‌رى شۆسته‌كه له یه‌كێك له به‌ناوبانگترین چایخانه‌كانى به‌غدا، ئه‌یسه‌ر جه‌رجه‌فچى ته‌مه‌ن 59 ساڵ ده‌ڵێ "لیكۆڵنى به‌ناوبانگ ته‌نیا بۆ فشارى ده‌روونى ناچوڵێ، به‌ڵكو به ئه‌ركێك ده‌رده‌چێ، ناشگه‌ڕێته‌وه ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه یه‌كێك كرێى گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى بدات".
رووداوێكى تر‌ى پێوه‌یست به‌م یادوه‌رییانه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر لینكۆڵن له مانگى ئایارى 2003 جۆرج ده‌بلیو بۆشى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند ئۆپراسیۆنه گه‌وره‌كان له عێراق ته‌واو بووه، له پشتى سه‌رۆكیشه‌وه دروشمێك نووسرابوو "ئه‌ركه‌كه ئه‌نجام درا". كه‌چى جارێكى تر به هۆى گرژیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه لیكۆڵن گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و یادوه‌رییه تاڵانه، به‌شێك له عێراقییه‌كان گه‌شبینن، یه‌كێك له‌وانه عیسا عه‌بادییه كه مامۆستایه‌كى زانكۆیه، ئه‌و پێی وایه چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌نگژه‌یه‌كه هه‌یه و ئه‌مه‌یش به هیوا ده‌خوازێ به تایبه‌تى كه ده‌زانرێ هه‌ردوو وڵات هاوكارى عێراقییان كردووه.
ئه‌و پیاوه كه ته‌مه‌نى شه‌شت ساڵه ده‌ڵێ، "هه‌ردوولا دووپات له‌سه‌ر نه‌بوونى نیازى شه‌ڕ ده‌كه‌نه‌وه". به پێویستیشى ده‌زانێ هه‌مووان به‌سه‌ر جه‌نگ زاڵ بن، به بڕواى ئه‌و "سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر جه‌نگ ئه‌وه‌یه لێى دوور بكه‌ویته‌وه".