خانەقین.. ئاگر بەروبوومی جووتیاران دەسووتێنی

:: PM:03:52:18/05/2019 ‌
ئاگرێكی گەورە لە گوندێكی نێوان خانەقین و كەلار كەوتەوە و بەهۆیەوە بەروبوومی جووتیاران سووتا.

حەسەن عەلی وەك شایەتحاڵێكی ئاگرەكە بۆ "وشە" ئاماژەی دا، لەگەڵ كەوتنەوەی ئاگرەكە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ئاگادار كرانەوە، بەڵام دوای ماوەیەك ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.

زیاتر گوتی، جووتیاران زیانیان لێ كەوتووە، بەڵام خەمڵاندنی زیانی كۆتایی لای تیمەكانی بەرگری شارستانییە.

لای خۆیەوە نیعمەت عەلی بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی گەرمیان بۆ "وشە" باسی لەوە كرد، ئەو ئاگرەی كە لەگوندی سەوز بڵاخ كەوتەوە لە نێوان كەلار و خانەقین لەگەڵ ئاگرێكی تر لە هەمان سنووری تێكەڵ بووە، بەهۆیەوە 20 دۆنم زەوی سووتا كە بەرهەمی دانەویڵەشی تێدا بووە، بەڵام سەرچاوەی ئاگرەكە نەزانراوە.

جێی ئاماژەیە ئەوە دووەم ئاگرە لەم هەفتەیەدا لە سنووری نزیك بە شارۆكەی كەلار ڕوو دەدات و دەغڵودانی جووتیاران دەسووتێنی.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم