راپۆرتێكى به‌ریتانى ئاشكراى ده‌كات باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له عێراق له چوار هێزى چه‌كدارى سه‌ر به ئێرانن ده‌ترسن و هه‌ر بۆیه‌یش هه‌فته‌ى رابردوو هۆشدارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنیتى به‌ریتانى چاپى عه‌ره‌بى، له راپۆرتێكدا سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ئاشكرا ده‌كات كه هه‌فته‌ى رابردوو واى له باڵوێزخانه‌ى چه‌ند وڵاتێك كرد كه هۆشدارى بڵاو بكه‌نه‌وه و به‌شێك له كاره دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق رابگرن.
رۆژنامه‌كه به‌ریتانییه‌كه له راپۆرته‌كه‌ى به‌ر له‌وه‌ى باس له‌و هێزانه بكات كه سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانیین بۆ باڵوێزخانه بیانییه‌كان له عێراق، باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسانى عێراق سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى په‌له بكه‌ن تا نێوه‌ندگیریى بۆ ئێران و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، دواتریش باس له هۆكاره‌كانى ئه‌و هۆشدارییانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
فه‌رمانبه‌رێكى باڵوێزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه رۆژنامه‌كه به به فه‌رمانبه‌رێكى دیار وه‌سفى ده‌كات، له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه به‌ر له هه‌موو شتێك باس له‌وه ده‌كات، كه‌مكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق كار ناكاته ئاستى دیپلۆماسى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، فه‌رمانبه‌ره‌كه ده‌ڵێ "نوێنه‌رى دیپلۆماسى له شاندى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا زۆر گه‌وره، هه‌رچه‌نده كه‌میشى بكه‌ینه‌وه به گه‌وره‌یى ده‌مێنێته‌وه".
دواتریش باس له‌وه ده‌كات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ى ته‌واوى به ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى عێراقه‌وه هه‌یه و عێراق به هاوپه‌یمانى خۆى ده‌زانێ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت تا تواناى به‌رگریى هێزه عێراقییه‌كان زیاد بكات.
فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ڵێ "گرژییه‌كانى ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كى سنوودار كار له عێراق ده‌كات" دواتریش دێته‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر باڵوێزخانه‌كه و ده‌ڵێ "له چه‌ند سه‌رچاوه‌ییه‌كه‌وه كه یه‌كێك له‌وان حكوومه‌تى عێراقى بوو، زانیارى ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشت، چوار گرووپى چه‌كدار هه‌ن، پیلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن كارى دوژمنكارانه ده‌رهه‌ق به به‌رژوه‌ندى ئێمه له عێراق و ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌سه‌ر قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه بكه‌ن ئه‌وا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى فه‌رمى ومیللى ئه‌و گرووپانه ده‌خاته بارودۆخى شه‌رمه‌زارى، چونكه كاركردنیان له دژى ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌یه به‌ره‌سمى رای بگه‌ینن ئه‌وان عێراقى نیین".
دواتر باس له هه‌ندێك زانیارى تر ده‌كات له سه‌ر هێزه‌كه و ده‌ڵێ " ئه‌و گرووپانه كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سه‌قامگیرى عێراق و به‌رژوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا ده‌خه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى خۆیانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تن، سه‌ر به ئێرانن ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى عێراقیش ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه نییه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه حكوومه‌تى عێراق به‌ڵێنى داوه به‌سه‌رین زاڵ‌بێت و ده‌ریان بكات و ته‌نانه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه قوڕه‌كانیشیان دابگرێت، چونكه ئه‌وان مووشه‌كیان هه‌یه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یش رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ناوى چوار گرووپه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
هه‌فته‌ى رابردوو كاتێك هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا، هۆشدارییان به كارمه‌ند و سه‌ربازانى خۆیان دا، به‌شێك له به‌رپرسانى عێراق به‌و هه‌ڵوێسته نیگه‌ران بوون و بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن دووپاتیان له‌سه‌ر سه‌قامگیریى بارودۆخى عێراق ده‌كرده‌وه، كه‌چى به‌رپرسه‌كه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى عێراق یه‌كێك بووه له‌و لایه‌نانه‌ى زانیارى به باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا داوه.
ئێندپێندینتى به‌ریتانى باس له‌وه ده‌كات له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوویشدا هه‌ر حكوومه‌تى عێراقى ئه‌ركى پاراستنى باڵوێزخانه‌كانى له ئه‌ستۆ گرتووه و له ده‌وروبرى باڵوێزخانه‌كان هێزێكى زۆرى له ناوچه‌ى سه‌وز كۆكردووه‌ته‌وه. دواتریش له راپۆرته‌كه هاتووه، به‌رپرسانى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به سیفه‌تى فه‌رمى ئه‌و كراه ناكه‌ن، به‌ڵكو چه‌ند گرووپێكى تر‌ى شیعه‌ن له باشوورى عێراق و له ناوچه‌ى فوڕاتى ناوه‌ڕاست جێگیرن.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له هۆشدارییه‌كه‌ى باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا كراوه، فه‌رمانبه‌رێكى به ره‌گه‌ز عێراقى له باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا له به‌غدا، گوتوویه‌تى " باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا له به‌غدا چه‌ندان رێنوێنى توندى ده‌ركردووه‌ه، ته‌نانه‌ت رێگریى له‌وه كردووه دیپلۆماتكاران له سنوورى ناوچه‌ى سه‌وز بچنه ده‌ره‌وه".
له باره‌ى زانیارییه‌كانى باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا، فه‌رمانبه‌رى باڵوێزخانه‌كه باس له‌وه ده‌كات، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ى له زانیارییه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش باس له چه‌ند گرووپێكى شیعه ده‌كات كه سه‌ر به ئێرانن و له ناوچه‌ى فوڕاتى ناوه‌ڕاست ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه.
له كۆتایى راپۆرته‌كه‌دا رۆژنامه‌ى ئیندپێندینتى به‌ریتانى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و مه‌ترسییه‌ى دروست بووه، ته‌نیا له لایه‌ن باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا نییه، به‌ڵكو له لاى ته‌واوى شاندى دیپلۆماسى وڵاتان هه‌یه و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌و شوێنانه‌یش كار ده‌كه‌ن دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له ساڵى 2014یش ئه‌و كاته‌ى داعش له ده‌وروبه‌رى به‌غدا بوو، هێنده‌ى ئه‌م دوو رۆژه رێكاریى ته‌ناهى له باڵوێزخانه‌كان توند نه‌كراوه.