سەدر بۆ بازرگانانی رەوتەكەی: گەندەڵیەكانتان دەدەمە دادگا

:: PM:04:33:18/05/2019 ‌
لیژنەی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر پێڕەوانی رەوتی سەدر، هۆشداری توند دەداتە ئەوانەی تۆمەتی گەندەڵیان خراوەتە پاڵ و پێیان دەڵێ، هەر كەس هەڕەشە لەو كەسە بكات زانیاری لەسەر داوە، یان هەوڵی چارەسەركردنی بدات بە رێگەی عەشایەری ئەوا دەدرێتە دادگا.

ئەمڕۆ شەموو 18ی ئایار، لیژنەی كۆكردنەوەی زانیاری سەر بە رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری توندی دایە ئەوانەی تۆمەتی گەندەڵیان لەسەر هەیە و لە ریزی رەوتی سەدر دان.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بۆ هەموو ئەوانەی سەر بە رەوتی سەدرن و لە دژیان زانیاری بەرز كراوەتەوە كە گەندەڵییان لەسەر هەیە، ئەوا بۆیان نییە بە هیچ شێوەیەك هەڕەشە لەو كەسە بكەن كە زانیاری لەسەر داوە، یان هەوڵ بدات بە رێگەی عەشایەری چارەسەری بكات.
زیاتر گوتی "هەریەك هەوڵی لەو جۆرە بدات ئەوا دەخرێتە ژێر لێپرسینەوەی یاسایی".

بەیاننامەكەی لیژنەكە دوای تویتێكی سەدر دێت لە 13ی ئەم مانگە كە پێكهێنانی لیژنەكەی راگەیاند، هاوكات لە سیچ رۆژی رابردوودا لایەنگرانی رەوتی سەدر لە نەجەف لە بەردەم بەشیر مۆڵ كۆبوونەوە و پاشان گرژی كەوتە نێوان خۆپیشاندەران و خاوەن مۆڵ و هێزی پارێزگاری مۆڵەكە، بەهۆیەوە قوربانی لێكەوتەوە.

بەشیر مۆڵ، هیچ یەكێك لە سەركردەكانی رەوتی سەدرە كە دوای پێكهێنانی لیژنەكە كشانەوەی خۆی لە رەوتی سەدر راگەیاند، ئەمەش لایەنگرانی رەوتەكە نیگەران كرد و لە بەردەم مۆڵەكەیدا گربوونەوە.


وشە - فه‌رمان سادق