تا دێت نرخى به‌نزین له هه‌ولێر به‌رز ده‌بێته‌وه و قایمقامییه‌ت و به‌رپرسانى ئیدارى له هه‌ولێر ده‌ڵێن، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین پێوه‌ندى به ئه‌وانه‌وه نییه و بازرگانه‌كان به‌نزین دابین ده‌كه‌ن.
ئێسته نرخى به‌نزین له بهنزینخانهكانى هه‌ولێر جیاوازه و له‌لایه‌ن قایمقامییه‌تى هه‌ولێره‌وه ته‌نیا چاودێریان ده‌كرێت و هێشتا نرخه‌كان به ته‌واوى یه‌كنه‌خراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى ئایار، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنى نرخى به‌نزین پێوه‌ندى به ئه‌وانه‌وه نییه و وه‌ك ئیداره‌ى شاره‌كه ته‌نیا ده‌توانن چاودێرى به‌نزینخانه‌كان بكه‌ن.
زیاتر گوتى، گرانبوونى نرخى به‌نزین پێوه‌ندى به هه‌ڵكشانى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا هه‌یه و ئه‌و بهنزینهیشى بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كرێ له‌لایه‌ن بازرگانانهوهیه نه‌ك حكوومه‌ت، بۆیه ناتوانن ئه‌وان كۆنترۆڵى نرخه‌كه‌ى بكه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر داواى له به‌غدا كردبوو به‌نزینى حكوومى هاوشێوه‌ى شاره‌كانى تر بۆ هه‌ولێر دابین بكات، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
نرخى به‌نزین بۆ جۆرى نۆرماڵ ئێسته هه‌ر لیترێك به 675 دیناره و بۆ جۆره‌كانى تر له سه‌رووى 750 دیناره.
هه‌ولێر/ زریان ته‌ها