لە كاتێكدا گرژییەكان تا دێت زیاتر دەبن و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەكەدا زیاتر دەبێت، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ، شەڕ لە ناوچەكەدا روونادات و ئێرانیش چیتر ململانێی ناوێت.
ئەمڕۆ شەموو 18ی ئایار،
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێش ئەوەی كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ چین بهێنێت رای گەیاند، هیچ شەڕێك روونادات و ئێران شەڕی ناوێت، هیچ كەسێكیش بە هزریدا نەهاتووە بتوانێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە.
بارگرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو بە تایبەت دوای هێرشكردنە سەر چوار كەشتییە نەوتییە ئیماراتیەكە دێت كە بە دوایدا ئەمەریكا بڕیاری كشاندەوەی بەشێك لە فەرمانبەرانی لە باڵوێزخانەی خۆی لە بەغدا كشاندەوە.
باڵوێزخانەی ئەمەریكا دوێنێ هەینی هۆشدارییەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە هۆشدارییەكە بەشێكە لە زیاتر بوونی چالاكییە سەربازییەكان و نیگەرانییە سیاسییەكان بوونەتە مەترسییەكانی گەورە تەنانەت لەسەر گەشتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئەمەریكیش.
لێدوانەكەی زەریف بەشێكە لە هەوڵەكانی هێوركردنەوەی بارگرژی نێوان ئەمەریكا و ئێران بە تایبەت دوای گەیشتنی كەشتنی ئابراهام لنكۆڵنی فڕۆكە هەڵگر و چەندان كەشتی تری جیاوازی تری جەنگی و فڕۆكەی بی 52، ئەگەرچی ئاراستەیەك لە ئەمەریكاش هەیە دژ بە هەڵگیرسانی جەنگە، بەڵام هەموو ئاراستەكان بۆ ئەوە دەچن كە عێراق دەبێتە گۆڕەپانی جەنگەكە.