له كاتێكدا گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاد ده‌كات، ئێران سه‌رۆكێكى نوێ بۆ ده‌زگاى ئیتڵاعاتى سوپاى پاسداران داده‌نێت.
به پێى هه‌واڵێك كه له ئاژانسى "
فارس"ى ئێرانى بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا حوسێن سه‌لامى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران حوسێن تائیب ده‌كاته به‌رپرسى ده‌زگاى ئیتڵاعاتى سوپاى پاسداران و حه‌سه‌ن موحه‌قیقیش ده‌كات به جێگرى.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه هاتووه عه‌مید حوسێن نه‌جات كه پێشتر به‌رپرسى ده‌زگاى ئیتڵاعاتى سوپاى پاسداران بووه، دواى لادانى له پۆسته‌كه‌ى كراوه‌ته یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدران بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، پێشتریش حوسێن تائیب جارێكى تر به‌رپرسى ده‌زگاى ئیتڵاعاتى سوپاى پاسداران بووه.
ئه‌و گۆڕانكارییه له كاتێكدا دێت كه ئێران له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ململانێى دایه و ئه‌مه‌ریكایش له مانگى رابردوو سوپاى پاسدارانى وه‌ك هێزێكى تیرۆریستى ناساند.
حوسێن سه‌لامى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران له مه‌راسیمه‌كه‌دا باسى له گرنگى جه‌نگى هه‌واڵگریى گردووه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و گوتوویه‌تى ئه‌ركى هه‌واڵگرى له قۆناغى ئێسته‌دا پاراستنى ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه.