"لە حكوومەتی نوێدا دامەزراوەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كاراتر دەكرێن"

:: PM:06:10:18/05/2019 ‌
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە حكوومەتی داهاتووی كوردستان ئەو دامەزراوانە كارا دەكرێنەوە كە ئەركیان ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە و پێویستە باشتر بۆ بەرەنگاری گەندەڵی كار بكرێ‌.

ئەمڕۆ شەموو 18ی ئایار، سەعید مستەفا ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، هەفتەی پێشوو لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كۆبووینەوە بۆ ئەوەی باشتر كارەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بچێتە پێشەوە.

زیاتر گوتی، بڕیارە لە حكوومەتی داهاتووی كوردستان ئەو دامەزراوانەی كە ئەركیان ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵییە وەك دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی باشتر كارا بكرێنەوە، چونكە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتی داهاتوو دەبێت.

پەرلەمانتارەكەی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، بەشێك لەو دامەزراوانە لە ڕابردوو كاریان لەسەر ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی كردووە، بەڵام توانایان سنووردار كراوە لە ڕووی مادی و مرۆییە و پێویستە گرنگی زیاتریان پێ بدرێ‌.

لە هەرێمی كوردستان دوو دامەزراوەی سەرەكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بوونی هەیە كە بریتین لە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم