ئه‌و گرژییه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دوایی له نێوان قه‌ته‌ر و سعوودیه دروست بووه، خه‌ریكه هێور ده‌بێته‌وه و ئامانجه‌كه‌شی یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه له دژی ئێران.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (19ی ئایار) عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه ڕای گه‌یاند، وڵاتی قه‌ته‌ر به‌شێكه له ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو، به‌ڵام خراپه‌ی به‌رانبه‌ر وڵاتانی كه‌نداو كرد و ده‌ستی له كاروباریان وه‌رده‌دا و یارمه‌تیی تیرۆری ده‌دا، ئه‌مه‌ش جێی قبووڵ نییه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له شاری ڕیاز پایته‌ختی سعوودیه كرابوو، جوبه‌یر گوتی: ئێمه هه‌موو خۆشییهكمان بۆ گه‌لی قه‌ته‌ری ده‌وێ، نامانه‌وێ پشتیوانی تیرۆر بێت، پێمان خۆشه به ئاشتی بژی و ده‌بێ بشزانێ ناكرێ له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌رده‌وام بێت كه ماوه‌ی 20 ساڵه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سعوودیه و چه‌ند هه‌نگاوێكی پێشتریش وه‌ك كرده‌وه‌ی ده‌رگه به‌سه‌ر حاجیان و سه‌ردانیكه‌رانی مه‌ككه و مه‌دینه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئایینییه‌كان و هه‌ڵگرتنی هه‌ندێك له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا دابوون، بۆ ئه‌وه‌یه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو خستوویه‌تییه سه‌ر ئێران و سعوودیه به‌شێكی پلانهكانه، نایه‌وێ به‌هۆی وڵاتێكی هاوپه‌یمانی تارانه‌وه، پلانه‌كانیان لێ تێك بچێ و هه‌رچۆنێك بێت ده‌وحه بهێنێته‌وه باوه‌شی هه‌مان ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ڕیاز كه هه‌موو پایته‌خته‌كانی تری كه‌نداو ملكه‌چی بوون.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه ده‌ستی بۆ ئاشتی درێژ كردووه و ده‌یانه‌وێ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه به ئاشتی بژین، ته‌نانه‌ت گه‌لی ئێرانیش.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا، سعوودیه به فه‌رمی داوای له وڵاتانی ئه‌نجوومه‌ی هاوكاریی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی كرد، به‌شداری له دوو لووتكه بكه‌ن، لووتكه‌ی عه‌ره‌بی و لووتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو كه بڕیاره له كۆتایی مانگی ئایار له شاری مه‌ككه بكرێت.
ئه‌م داوایه‌ی سعوودیه، قه‌ته‌ریش ده‌گرێته‌وه و ده‌یه‌وێ بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو، به تایبه‌تی دوای گه‌وره‌كردنی هێزی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو، وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كده‌نگ بن و هیچ وڵاتێكی كه‌نداو یان عه‌ره‌بی، نه‌چنه ژێر هاوپه‌یمانیی ئێرانه‌وه.