ماسیۆ تۆله‌ر باڵوێزى نوێى ئه‌مه‌ریكا له عێراق راى گه‌یاند، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا عێراق له ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى بپارێزێ و دووپاتیشى كرده‌وه عێراق له‌وه نزیك بووه‌ته‌وه ببێته سووته‌مه‌نى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى مانگ بڵاو كراوه‌ته‌وه، ماسیۆ تۆله‌ر باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به رۆژنامه‌نووسانى راى گه‌یاندووه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ى عێراق له ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى بپارێزێ و به تایبه‌تى له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران.
تۆله‌ر له‌باره‌ى بارودۆخى ئێسته‌ى عێراق ده‌ڵێ، "عێراق زۆر له‌وه نزیكه ببێته سووته‌مه‌نى جه‌نگى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا".
تۆله‌ر رۆژى هه‌ینى رابردوو له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ك باڵوێزى نوێى عێراق قبووڵ كرا. پێشتریش بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا بوو له یه‌مه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوو هۆشداریى بۆ كارمه‌ندان و دیپلۆماتكارانى خۆى له عێراق بڵاو كرده‌وه و داوایشى له فه‌رمانبه‌ره لاوه‌كییه‌كانى كرد، به زووترین كات عێراق جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا.