سامر غه‌زبانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى كار بۆ سه‌قامگیرى بازاڕى نه‌وتى دنیا ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى وزه‌ى سعوودیه كۆ بوونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سامر غه‌زبانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاندووه، عێراق كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وتى دنیا سه‌قامگیر بێت، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش دوێنێ له‌گه‌ڵ خالید فالیح وه‌زیرى وزه‌ى سعوودیه كۆ بووه‌ته‌وه.
دواتر باسى له‌وه كرده‌وه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كه بڕیاره له جده به‌ڕێوه بچێت، بۆ پێداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى بازاڕى نه‌وته.
پێشتر وڵاتانى ئه‌ندام له رێكخراوى ئۆپیك و وڵاتانى تر‌ى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو بۆ جێگیركردنى نرخى نه‌وت له بازاڕدا ده‌بێت ئاستى به‌رهه‌مهێنان سنووردار بكه‌ن.
به‌ڵام دواى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر نه‌وتى ئێران، بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى چه‌ند وڵاتێك به‌رز بكرێته‌وه، له‌وانه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، بۆ سه‌قامگیركردنى نرخى نه‌وت پشت به سعوودیه ده‌به‌ستن و رێ ناده‌ن بڕى نه‌وت له بازاڕه‌كان كه‌م بكات.