سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری گه‌وره به ڕووسیا ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه مۆسكۆ وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر تاران، بێده‌نگی ده‌نوێنێ و هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه و بۆ زۆر له پسپۆڕان چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووه.
زیفی بارئیل توێژه‌ری ستراتیجی له شیكارییه‌كدا كه ڕۆژنامه‌ی "هارتس"ی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باسی ئه‌و ئه‌گه‌رانه ده‌كات كاتێك سزاكانی سه‌ر ئێران زیاد ده‌بن و به نموونه‌ی زۆر زیندوو ده‌یسه‌لمێنێ كه براوه‌ی یه‌كه‌م خودی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو ڕووسیایه پاشان توركیا، وه‌ك بازرگانیی گۆشت و كارگه‌كانی كانزا و زۆری تر به تایبه‌تی بێكاربوونی زیاتر له 600 هه‌زار كه‌سه ته‌نیا له كارگه‌كانی كانزا دوای ئه‌وه‌ی سزاكان چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پیشه‌سازیی دروستكردنی ئۆتۆمبێلیش، یه‌كێكی تره له‌و لایه‌نانه‌ی به ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی كردووه كه نزیكی دوو ملیۆن كارمه‌ندی هه‌بووه، ئێسته 40%ـی دابه‌زیوه و هه‌زاران كاركه‌ر بێكار بوون، چونكه چیتر ناتوانن هیچ ئۆتۆمبێلێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نارده بكه‌ن.
ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی زلهێز، خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئابووریی ئێران بوو، ده‌یان وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی خسته وڵاته‌وه و هه‌موو سهرنجهكهشیان له‌سه‌ر پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان بوو، وه‌ك ده‌رهێنانی نه‌وت، كارگه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌هێزكردنی هێڵی پێوه‌ندی و زۆری تر، به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته خاڵێكی گرنگ، ئه‌مه‌ریكا له نیوه‌ی ڕێدا لێی تێك دا و سه‌رله‌نوێ ئێرانی بۆ دواوه برده‌وه.
سزادانی ئابووریی ئێران و پهكخستی ئه‌و كارگه و جومگه ئابوورییانه‌ی وڵاته‌كه، ئه‌گه‌ری ڕووخانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی نزیك ده‌كاته‌وه و وه‌ك بارئیل ده‌ڵێ، هه‌زاران كرێكار و كارمه‌ندی حكوومی بێكار بوون، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م و ده‌ستی یه‌كه‌می ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه.
ئه‌مه‌ریكا وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كه‌شتیی سه‌ربازی هێناوه‌ته كه‌نداو، هه‌رگیز باسی ئه‌وه ناكات كه ده‌یانه‌وێ ئێران بڕووخێنن و ده‌ڵێ، ته‌نیا وه‌ك به‌شێك له پلانه‌كانمان ئه‌و كهشتییهمان گواستووه‌ته‌وه و ئامانج لێی لێدانی ئێران نییه، به‌ڵكو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكه له‌و وڵاته‌وه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان.
پێشتر جۆن بۆڵتن ڕاوێژگاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕای گه‌یاندبوو، پلانیان داناوه ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه وشكانی و ئاسمانییه‌كانیان ببه‌ن بۆ كه‌نداو و ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاوی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی 120 هه‌زار سه‌رباز بۆ عێراق ده‌نێرێ، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌وانه ڕاست نین. به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستیان به سوپای زیاتریش هه‌بێ ده‌ینێرن و له كاتی خۆیدا ده‌بێ، به‌ڵام ئێسته‌وه ڕووی نه‌داوه.
زیفی بارئیل ده‌ڵێ، واشنتن لیستێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له شكست كاتێك ده‌یه‌وێ ده‌ست له كاروباری وڵاتانی تر بدات، وه‌ك شكسته‌كه‌ی له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر له ئه‌فغانستان كه ناچار بوو دواجار دانوستان له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكات، تا ده‌گاته ئه‌و گهڕهلاوژهییهی تووشی عێراقی كرد و زۆر له‌و خه‌ونه دوور گوایه ده‌ویست وڵاتێكی دیموكراتی و ئابووری به‌هێز له‌ژێر هه‌ژموونی خۆی پێك بهێنێ، به‌پێچه‌وانه‌وه وڵاتێكی وێرانی دروست كرد كه به ته‌واوی خستوویه‌تییه به‌رده‌م ئێرانه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به زمانێكی توندتر له جاران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بهاوێژن، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن و باجێكی گه‌وره‌تر ده‌ده‌ن، له‌م مانگه‌وه ئه‌مه‌ریكا سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران به تایبه‌تی له ڕووی نه‌وته‌وه زیاد كرد و ئه‌و لێخۆشبوونه‌ی بۆ سه‌ر هه‌شت وڵاتیش هه‌یبوو كه پێوه‌ندیی ئابووری زۆریان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه ڕاگرت، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی زێڕینی به ڕووسیا دا سوود له‌و دۆخه‌ی ئێران بكات.
هه‌تا ئێران توانای وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی كه‌م ببێته‌وه و ڕێی هه‌نارده‌كردنی به‌رته‌سك بكرێته‌وه، توانای ڕووسیا بۆ قۆرخكردنی بازاڕ زیاتر ده‌بێ، چونكه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و جێی نه‌وته‌كه‌ی ئه‌وان ده‌گرێته‌وه و هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت له ئێران ده‌كڕن وه‌ك هیند، ژاپۆن و كۆریای باشوور، ده‌بێ پێویستییه‌كه‌یان له ڕووسیا و كه‌نداو پڕ بكه‌نه‌وه.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌هۆی ته‌نگژه‌كانی ئۆكرانیا، سزای ئابووری به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاندووه، بۆیه مۆسكۆ بۆ جێگره‌وه ده‌گه‌ڕێ، ئه‌و سێ وڵاته‌ی پێشتر باس كران، باشترین جێگره‌وه‌ن بۆ كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه داراییه‌كانیان. ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه 30%ی نه‌وت و نزیكی 40%ی غازه‌كه‌یان له ڕووسیا وه‌رده‌گرن و خه‌ونیان ئه‌وه‌بوو ئه‌م بڕه له‌جیاتی ئه‌وان له ئێرانی بكڕن، به‌ڵام به تێكچوونی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، ئیتر ناچارن هه‌ر له ڕووسیای بكڕنه‌وه. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، بۆچی ئه‌وروپا پشتیوانیی بڕیاره‌كانی تره‌مپ ناكات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، هه‌موو سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕووسیا ده‌شكێته‌وه، پاشانیش توركیا. ئه‌و دوو وڵاته زیاتر له ئه‌مه‌ریكا خۆی قازانج ده‌كه‌ن و هاوكێشهكهی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر تێكه‌ڵ كردووه.