ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار سه‌ردانی ده‌ربه‌ندیخانی كردووه، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ناوی بێكاران تۆمار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئایار، ڕێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی به سه‌رۆكایه‌تی دیار حه‌مید تیم لیده‌ری ناونووسینی ڕێكخراوه‌كه و به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیان كرد و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به مه‌به‌ستی ناوتۆماركردنی بێكاران ده‌مێننه‌وه.
دیار حه‌مید به "وشه"ی گوت: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له زاخۆوه ده‌ستی پێ كردووه و جارێ به‌رده‌وام ده‌بین و دوا سنووریشمان كفری ده‌بێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان ده‌بین و ناوی بێكاران تۆمار ده‌كه‌ین، دواتر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمان كردووه‌ته‌وه كاریان بۆ دابین ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی: ناونووسینه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن 18 بۆ 60 ساڵ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی مووچه‌خۆر نه‌بێت، چونكه له‌گه‌ڵ سیستمی بایۆمه‌تریدا ناوه‌كان به‌راورد ده‌كرێ، هاوكات زانیاری له قایمقامیه‌ت و موختاره‌كان وه‌رده‌گیرێت. دواتر رێژه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێ بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی