لیلیومی كۆمپانیای ئه‌ڵمانی بۆ یه‌كه‌م جار دیزاینی تاكسییه فڕیوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه شێوازێكی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه و توانی فڕینی 300 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكیدا هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر تاكسییه فڕیوه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای دیزاین و دروستكردنی فڕۆكه‌ی ئه‌لیكترۆنی به هاوكاری بنكه‌ی "موچی" ئه‌ڵمانی توانییان یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی تاكسی دروست بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه تاقی بكه‌نه‌وه و ڤیدیۆكه‌ی به‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكه‌نه‌وه.
له دنیادا ئه‌مه یه‌كه‌م فڕۆكه نییه كه وه‌ك تاكسی به‌كار بهێندرێت و له داهاتوودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كان به‌كار بهێندرێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێشخه‌ری كردووه له‌م بواره‌دا و چه‌ندان تاكسی فڕیوی دروست كردووه كه له داهاتوودا ده‌یخاته كاره‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه له‌م فڕۆكه‌دا هێز و خێرایی و قه‌باره‌كه‌یه‌تی كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی ئه‌ندازیارانی دنیا و خه‌ڵكی به‌گشتی، چونكه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی تر تاكسییه فڕیوه‌كه خاوه‌نی 36 بزوێنه‌ره، هه‌روه‌ها توانی فڕینی 300 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكیدا هه‌یه و پێنج سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرێت كه تاكسییه‌كانی تر ته‌نیا دوو سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرن.