ئەو خۆراكانەی یارمەتی جوانكردنی پێست دەدەن

:: PM:03:27:19/05/2019 ‌
پێستمان بە بەردەوامی بەهۆی بەركەوتنە ژینگەییەكانەوە تووشی وشكبوونەوە و قڵیشان دەبێت، زۆر كات بۆ چارەسەری گرفتەكانی پێست بەرهەمی جوانكاری وەك نەمكەرەوەكان بەكار دەهێنرێت، بەڵام ئەم بەرهەمانە لە هەندێك حاڵەتدا دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە پێست، بۆیە پێویستە زیاتر پشت بە خۆراك ببەسترێت بۆ باشتركردنی پێست و رێگریكردن لەو حاڵەتانەی كە تووشی پێست دەبنەوە. ئەگەر ئەم خۆراكانە لە ژەمەكانی رۆژانەدا بەكار بهێنرێت ئەوە بەردەوام پێست گەشتر و تەندروستر دەردەكەوێت.

یەكەم: شیلیك، نیشانەكانی پیربوون هێواش دەكاتەوە گونجاوە بڕێكی زۆر ڤیتامین سی دەگەیەنێت بە سیستمی بەرگری و رێ لە دەركەوتنی خەتی تەمەن دەگرێت وا دەكات پێست گەشتر دەربكەوێت.

دووەم: گوێز، یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی كە باشە بۆ پێست، پڕە لە ترشی و چەوری كە لەش توانای بەرهەمهێنانی نییە، دژەئۆكسیدێكی زۆری تێدایە لەگەڵ ڤیتامین سی و ئی كە حاڵەتەكانی پێست باشتر دەكات.

سێیەم: مۆز، ئەگەر ئاستی وزەت نزم بووبووەوە ئەوە مۆزێك بخۆ چونكە بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزایی تێدایە وەك ڤیتامین ب6 و ترشی فۆلیك و پۆتاسیۆم  كە یارمەتی رشتنی خوێن دەدات بۆ مێشك، وا دەكات مێشك وریاتر ببێتەوە هەستی دڵخۆشبوون زیاد دەكات.

چوارەم: چوكلێتی تۆخ، بۆ ئەو كەسانە باشە كە ئارەزووی شیرینی دەكەن و نایانەوێت پێستیان ببێت بە زیپكە، ئەوە باشتر وایە چوكلێتی تۆخ بخۆن پڕە لە فلاڤانۆل كە پێست لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەپارێزێت، بۆیە باشە بۆ پێست تەنانەت یارمەتی بە نەرمی هێشتنەوەی پێست دەدات .

پێنجەم: ئاڤۆگادۆ، یارمەتی شێدارهێشتنەوەی پێست دەدات و بڕێكی زۆر خۆراك بەپێست دەدات و تەندروستی خانەكان دەپارێزێت و لەگەڵا ئەوەشدا سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین  كەی، ئی، سی،  تێدایە لەگەڵ 6ب و دژەئۆكسید كە پێست دەپارێزێت.

ئەمانە تەنیا چەند نمونەیەكی خۆراكن كە یارمەتی بە جوانی هێشتنەوەی پێست دەدەن و رێ لەو زیان ژینگەییانە دەگرن كە بەر پێست دەكەون.



وشە - ئاوات ئازاد